ده‌زگاى هه‌واڵگرى له‌ كاتى ئاماده‌بوونى كازمى كراوه‌ته‌ ئامانج عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى كردووه‌ شه‌وى رابردوو، كاتێك مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ باڵه‌خانه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بووه‌، له‌ به‌غدا، باڵەخانەکە به‌ مووشه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، شه‌وى رابردوو ئه‌و كاته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ باڵه‌خانه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بووه‌ له‌ ناوچه‌ى مه‌نسوور، ده‌زگاكه‌ به‌ مووشه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، مووشه‌كه‌كانى شه‌وى رابردوو ئاراسته‌ى ناوچه‌ى مه‌نسوور كراون كه‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى لێیه‌، نه‌وه‌ك ناوچه‌ى سه‌وز كه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاى لێیه‌. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان له‌ پشت باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ زانیارى ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ له‌ كاتێك بووه‌، كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا و سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاكه‌ له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ بووه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ئاشكرایان كرد، سێ مووشه‌كى كاتیوشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كراون، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان زیانى گیانیان نه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین