مەسرور بارزانی: مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌ بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت و دووپاتیشى كرده‌وه‌ له‌ مانگه‌كانى تریش ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وام بێت ئه‌وا مووچه‌ به‌ بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى ته‌مووز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ گوتارێكدا رایگه‌یاند، مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى مووچه‌خۆرانى كوردستان به‌ بێ لێبڕین ده‌درێت.

مه‌سرور بارزانى گوتى، "به‌ بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرى بڕیارمان دا مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستان له‌م مانگه‌وه‌ به‌بێ لێبڕین دابین بكه‌ین، هیوادارم حكومه‌تى فیدڕاڵى له‌و به‌ڵێنه‌ى خۆى به‌رده‌وام بێت به‌ ناردنى ئه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ى له‌ مانگه‌كانى تریش مووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابین بكرێت".

مه‌سرور بارزانى له‌ گوتاره‌كه‌ى دووپاتى كرده‌وه‌، به‌شێكى زۆر دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ ته‌واوى له‌سه‌ر ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و گوتیشى، "پێشتریش بڕیارمان داوه‌ هه‌ر كاتێك له‌ توانامان هه‌بێت مووچه‌ى خه‌ڵك به‌ بێ لێبڕین بده‌ین، ئه‌وا مووچه‌كه‌  به‌ ته‌واوى ده‌ده‌ین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین