بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان: بەغدا لە بودجەى هەرێم داهاتەکانى ناوخۆ دەگێڕێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان، ڕادەستنەکردنى داهاتى گومرگى هەرێمى کوردستان بە بەغدا ڕاتدەکاتەوە و دەشڵێت، حکوومەتى ناوەندى بڕى ئەو داهاتانە لە بودجەى هەرێمى کوردستان دەبڕێت.

ئەمڕۆ شەممە (24)ى تەممووزى (2021)، لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتی گومركی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك، كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە. بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتووەتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا. حكومەتی هەرێمی لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی  هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستووەتە بەردەمی تیمەكە و بەپێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان  بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.

هەروەها دەشڵێت، ئەم رێكارە بەپێی ماددەی 11ی  لە  یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی  راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت، ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین