رێککەوتنی ئەمریکا و ئەڵمانیا دەربارەی هێڵی گواستنەوەی گازی رووسیا
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە، ئەو هێڵە ١٢٣٠ کیلۆمەترییە کە ئێستا بەشێکی زۆری دروست کراوە، رێژەی هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ ئەڵمانیا دووهێندە دەکاتەوە. ئەو بۆڕییە گازی وایبورگ لە رووسیا دەگوازێتەوە بۆ لوبمینی ئەڵمانیا و لە ناو ئاوەکانی دەریای بالتیکەوە تێدەپەڕێ.
ڤیکتۆریا نۆلاند، بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا، گوتی، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، ئەگەر رووسیا هەوڵ بدات لە ئۆکرانیا باج وەربگرێت، سزا دەدرێت. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی ١٦ی حوزەیران، لە میانەی دیدار لەگەڵ ئەنجیلا مێرکل راوێژكارى ئەڵمانیا، لە واشنتن گوتی، ئەو دوو وڵاتە "لە بەرانبەر ههوڵهكانى رووسیا هاوپەیمان دەبن".
بایدن گوتی، لە میانەی دیدار لەگەڵ مێرکل نیگەرانی خۆی دەربارەی هێڵی گازی رووسیا- ئەڵمانیا دەربڕیوە، بەڵام ئەمریکا و ئەڵمانیا پێکەوە هاودەنگن کە نابێت رێگا بە رووسیا بدرێت لە وزە وەک چەکێک کەڵکوەربگرێت. ئۆکرانیا دەڵێت، هێڵی گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم ٢، هەڕەشەیەکە لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتە.
ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٤وە، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتدا، سەرقاڵی شەڕ لەگەڵ ئەو گرووپە سەربەخۆییخوازانەیە کە لە لایەن رووسیاوە پاڵپشتی دەکرێن. رووسیا هەمان ساڵ نیمچەدوڕگەی کریمیای داگیر کرد، کە بەشێک بوو لە ئۆکرانیا.
ئۆكرانیا نیگەرانی هێرشی هەمەلایەنەی رووسیا دوای درووستبوونی هێڵی نۆرد ستریم ٢وە. هەروەها ئەو وڵاتە ئەو سێ ملیار دۆلارەی کە هەموو ساڵێک وەک مافی ترانزیتی گاز وەری دەگرێت، لە دەست دەدات. وڵاتی پۆلۆنیاش دژی ئەو هێڵەیە، چونکە دەڵێت، ئەو پرۆژە ١٠ ملیار دۆلارییە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی ناوەند و رۆژهەڵاتی ئەوروپا. رووسیا ئەوە رەت دەکاتەوە و نۆرد ستریم ٢ بە پرۆژەیەکی سوودهێنەر بۆ هەموو لایەنە بەشدارەکان ناو دەبات.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاسۆشیتێدپرێس، بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیا، ئۆکرانیا چەندین ئیمتیاز، لەوانە ٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی وزەی سەوز وەردەگرێت. ئیدارەی بایدن لە مانگی ئایاردا، سزاکانی سەر کۆمپانیای دروستکەری ئەو هێڵەی هەڵوەشاندنەوە، کە ئیدارەی پێشوی ئەمریکا بەسەریدا سەپاندبوون.
ئیدارەی بایدن دژی ئەو هێڵەیە، بەڵام شرۆڤەکاران دەڵێن، بایدن لەم قۆناغەدا کە هەوڵی نوێکردنەوە و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان دەدات، نایەوێت لە ئەڵمانیا دوور بکەوێتەوە.
ئەو هێڵەیش وەک هێڵی "نۆرد ستریم ١"، توانای گواستنەوەی ٥٥ ملیار مەتری سێجا گازی لە ماوەی یەک ساڵدا، بۆ ئەوروپا هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment