له‌ سه‌ڵاحه‌دین داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر سوپاى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو تیرۆریستانى داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزێكى سوپاى عێراق و له‌ ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كوژران و سێى تریش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى ته‌مووز، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، شه‌وى رابردوو له‌ گوندێكى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین  تیرۆریستانى داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزێكى سوپاى عێراق، له‌ ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كوژران و  سێى تریش برینداربوون.

هێرشه‌كه‌یش كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاى فه‌وجى دووى لیواى 66ى سوپاى عێراق. سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "دواى ئه‌وه‌ى پاڵپشتى بۆ فه‌وجه‌كه‌ چووه‌ تیرۆریستانى داعش رایان كردووه‌".

له‌كۆتایى ساڵى 2017 حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ چه‌ند شارێكدا له‌وانه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و كه‌ركووك و مووسڵ و ئه‌نبار ده‌توانێ تیرۆر بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین