حیزبەکانى ڕۆژهەڵات داواى زیندووکردنەوەى دۆسیەى تیرۆرکردنى د. قاسملو دەکەن
نوچەنێت:
رۆژی دووشەممە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران "کوردستان میدیا"، دەقی راگەیێندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانی لەوبارەوە بڵاو کردەوە. لە راگەیێندراوەکەدا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ٣٢ ساڵ بەسەر تێرۆری دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی ئەوکاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێدەپەڕێت. دەشڵێت، لە وەها رۆژێکدا دکتۆر قاسملوو کە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی ئاشتیانە بۆ پرسی کورد لە کوردستانی ئێران سەردانی شاری ڤێیناى پایتەختی نەمسای کردبوو، لەسەر مێزی دانوستان درایە بەر دەسڕێژ و لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر ئەندامی کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات و فازڵ رەسووڵ کەسایەتیی سیاسی خەڵکی کوردستانی عێراق شەهید بوون.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای ئەوەی ئاماژەیان بەوە کردووە کۆماری ئیسلامیی ئەو تیرۆرەی ئەنجام داوە، رەخنەیان لە وڵاتی نەمسا گرتووە کە لەو کاتەوە هەتا ئێستاش دۆسیەی ئەو تێرۆرەی داخستووە.
هەروەها لەو راگەیێندراوەکەدا، داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان و ئۆگرانی ئاشتی و ئازادی و مافە رەواکانی گەلانی ستەملێکراو کراوە، دیاریکردنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێران بە پەیامێکی جیددی بۆ درێژەدانی سیاسەتی کوشتار و تێرۆر و زەبروزەنگ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە وەربگرن و دۆسیەی تێرۆرکردنی دکتور قاسملوو وەگەڕ بخەنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment