دواى چه‌ند رۆژ له‌ بێده‌نگى لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

دواى چه‌ند رۆژ له‌ بێده‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكییه‌كانى ناو یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و دووپات له‌سه‌ر "به‌هێزبوونى یه‌كێتى" ده‌كاته‌وه‌ و رووداوه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوویش به‌ “گه‌له‌كۆمه‌كى” ناو ده‌بات.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى ته‌مووز لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌ په‌یجى خۆى له‌ فه‌یسبووك په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "یه‌كێتى له‌وه‌ به‌هێزتره‌ وه‌ك نه‌یار و دوژمنانى بیریان لێكردووه‌ته‌وه‌". ده‌شڵێ، " یەکێتیی پشتئەستوورە بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان، ڕێگە نادەن یەکێتیی لاواز ببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێر گڵ".

له‌ په‌یامه‌ كورته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى باس له‌و رووداوانه‌ ده‌كات گوایه‌ پێشتر بۆ رووخانى یه‌كێتى روویان داوه‌ و ئاماژه‌یه‌كى كورتیش به‌ رووداوه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌كات و ده‌ڵَێ، "دواجاریش بە گەلەکۆمەکیی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەند ڕۆژی ڕابردوو نەڕووخا".

له‌ حه‌وتى ئه‌م مانگه‌وه‌، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م په‌یامى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ناو یه‌كێتى بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
له‌كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ر گۆڕینى چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌منى یه‌كێتى، كه‌وته‌ نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌رى ئه‌و ناكۆكییه‌ نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین