رۆسنەفت دۆزینەوەی کێڵگەیەکی گازی (نوێ)ــی ڕاگەیاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوتی ڕووسیا، رۆسنەفت، دۆزینەوەی کێڵگەیەکی گەورەی گازی سروشتی لە ناوچەی یاقوتیای ڕووسیا ڕاگەیاند. کۆمپانیای تاس یوراییک کە سەر بە کۆمپانیای رۆسنەفتە، یەدەگی گازی ئەو کێڵگەیەیە بە 40 ملیار مەتر سێجا خەمڵاند، جگە لەوەی زیاتر لە ملیۆنێک تۆن گازی تێکەڵ لەو کێلگەیە دۆزراوەتەوە.

کۆمپانیای تاس یوراییک لە 10 ناوچەی سەرەکی و دەوڵەمەندی  یاقیتا کاری بەرهەمهێنان دەکات، یەکێک لە و کێڵگانە، لە کێلگە مەزن و دەوڵەمەندەکانی ناوچەکەیە هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای رۆسنەفت و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سیبیریا.

شایەنی باسە کۆمپانیای رۆسنەفت، دوای کۆمپانیای ئارامکۆ سعوودیە بە دووەم گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت دادەنرێت لە جیهاندا، و ڕۆاژنە بە تەنیا زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە سەرتاسەری جیهان بەرهەم دەهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین