لە کۆتاییدا ڕووسیا پلانەکەی راگەیاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڕووسیا پلانێکی بۆ پەرەپێدانی وزەی جێگرەوە و بەرهەمهێنانی وزەی سەوز ڕاگەیاند، و پێشبینی دەکرێت لە رێگەی ئەم پلانەی حکوومەتی رووسیا تا ساڵی 2030، بۆ ئامادەسازیی و خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بەو پیشەسازییە نوێـــیە ، ڕووسیا زیاتر لە 266.1 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات.

هاوکات وەزارەتی کارەبای رووسیا، پێشبینی دەکات تا 2024، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی جێگرەوە لە 5.6 گێگاوات بۆ زیدەتر لە 8.3 گێگاوات کارەبا بەرز دەبێتەوە، هەروەها سەبارەت بە وزەی کارۆئاوی و وێستگەکانی وزەی خۆر و وزەی با، ئاستی بەرهەمهێنانیان لە 54 گێگاواتەوە بۆ زیاتر لە 59.5 گێگاوات تا ساڵی 2030 بەرز دەبێتەوە. 

لەبارەی کاتی دەستپێکردنی رووسیا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە، وەزارەتی وزەی رووسیا رایگەیاند" لە ناوەراستی 2025 دەست پێدەکەین و لە 20350 دەگەین بە ئەنجامی پلانی دارێژراو"

هەروەها ووتی “ پارەی تەرخانکراوە بۆ بەرهەمهێنانی 6.7 گێگاوات کارەبا تا 2035  لە 5.32 ملیار دۆلار بۆ 4.65 ملیار دۆلار نزم دەکەنەوە”

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین