جوانترین گۆرانى دیمس رۆسیس به‌ ژێرنووسى كوردى رەنگاورەنگ

 

نوچه‌نێت

یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌ به‌ناوبانگه‌كانى هونه‌رمه‌ندى جیهانى دیمس رۆسیس، گۆرانى "FAR AWAY"یه‌ كه‌ زیاتر له‌ ملیار بینه‌رى هه‌بووه‌.

دیمیس رۆسیس له‌ ساڵى 1945 له‌شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ى میسڕ له‌ دایكبووه‌ و به‌ره‌چه‌ڵه‌ك یۆنانییه‌.

ملیار بینه‌رى هه‌یه‌

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵانى شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، ناوبانگێكى جیهانى په‌یدا كردووه‌ و ئه‌و كات ژماره‌ى ئه‌لبومه‌ فرۆشراوه‌كانى به‌ 40 ملیۆن دانه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان خه‌ملێنراوه‌.

دیمس رۆسیس له‌ ساڵى 2015 به‌ نه‌خۆشى گه‌ده‌ كۆچى دوایى كردووه‌. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى به‌ناوبانگى هه‌یه‌، به‌ڵام گۆرانى "فار ئه‌وه‌ى- زۆر دوور" یه‌كێكه‌ له‌و گۆرانییانه‌ى كه‌ له‌ یوتیوب ئێستایش زیاتر له‌ ملیار بینه‌رى هه‌یه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌ به‌ناوبانگه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت

نوچه‌نێت لێره‌دا به‌ ژێرنووسى كوردى بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ لێره‌ كلیك بكه‌

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین