شارەوانى سلێمانى لەسەر مزگەوتى بەهەشت روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر رووخاندنى ژوورێکى  تایبەت بە شۆردنى مردوو و بەشێکى پەرژینى مزگەوتى بەهەشت، شارەوانى سلێمانى روونکردنەوەیەک بڵاودەکات و ڕایدەگەێنێت، مزگەوتى بەهەشت هەڵساوە بە دروستکردنى ژوورێک و دیوارێک بەبێ ڕەزامەندى لایەنى پەیوەندار.

ئەمڕۆ سێشەممە (6)ى تەمووزى (2021)، بەشى لابردنىسەرپێچى و زیادەڕۆیی شارەوانى سلێمانى، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، مزگه‌‌وتی به‌‌ھه‌‌شت ھه‌‌ستاوه‌‌ به‌‌دروستكردنی ژوور و دیوارێك له‌‌ سه‌‌ر موڵكی شاره‌‌وانی سلێمانی به‌‌بێ ره‌‌زامه‌‌ندی لایه‌‌نی په‌‌یوه‌‌ندیدار و‌ ئه‌‌و شوێنه‌‌ی داگیركردووه‌‌، ‌پێشتر به‌‌نووسراو ئاگاداركراوه‌‌ته‌وه‌ بۆ به‌‌لابردنی زیاده‌‌ڕه‌‌وییه‌‌كان، به‌ڵام پابه‌‌ند نه‌‌بووە.

دەشڵێت، سه‌‌باره‌‌ت به‌‌روخاندنی  ژووری تایبه‌‌ت به‌‌ شوشتنی مردووه‌‌ ئه‌‌مه‌ ‌دووره‌‌ له‌‌ڕاستییه‌‌وه‌‌، چونكه‌‌ ھه‌‌مو مزگه‌‌وتێك له‌‌نه‌‌خشه‌‌ی مزگه‌‌وتكه‌‌دا ژووری بۆ جیاكراوه‌‌ته‌‌وه‌ كه‌ ‌له‌‌ناو بینای مه‌‌زگه‌‌وته‌‌كه‌‌دایه‌‌.

ئەم روونکردنەوەى شارەوانى سلێمانى دواى ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ د. عەبدولەتیف ئەحمەد، وتارخوێن و پێشنوێژى مزگەوتى بەهەشت لە تۆمارێکى ڤیدیۆییدا گووتى، شۆفڵەکانى شارەوانى سلێمانى بە فیلەکانى ئەبرەهە دەچوێنێت کاتێ چوون کەعبە تێکبدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین