قوباد تاڵەبانى لە بەغدا نیگەرانە کوردستانی

نوچەنێت:

جێگیرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، نیگەرانى خۆى دەردەبڕێ لە نەناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە دەشڵێت، ئەمە سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كی به‌ یاسای بودجه‌ی فیدراڵی جێبه‌جێكردوه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە (6)ى تەمووزى (2021)، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حووکەمەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ دیدارێکدا لەگەڵ له‌ ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا له‌ عێراق، لە بارەى شایستە داراییەکانى هەرێم ڕاگەیاند، داوایان لە بەغدا کردووە پابەندییەکانى خۆى جێبەجێ بکات.

بە گوێرەى راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگرى حكومه‌تی هه‌رێم جێگرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى، لە دیدارەکەى لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا ئاماژەى بەوەشکردووە، نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ هه‌رچه‌ند هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كی به‌ یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێكردووه‌، به‌ڵام هێشتا به‌غدا پشکى هه‌رێمی نەناردووە. ‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین