وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکارى لە تاقیکردنەوەکانى (12)ى ئامادەیى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتى هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا دەڵێت، "تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە سەرجەم قوتابخانەکان بە حکومی و ناحکومییەوە کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەن، لە رێکەوتی 21-8-2021 دەستپێدەکات و لە رێکەوتی 30-8-2021 کۆتاییدێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (5)ى تەمووزى (2021)، وەزارەتى پەروەردە لە نووسرێکدا کە واژۆى د. سەیوان على رەزا، بریکارى وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، تێیدا هاتووە، "خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی گشتییەکانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 کە بەپێی خشتەی پێشووتر لە 08:30 خولەک دەستی پێدەکرد، کاتەکەی گۆڕاوە و لە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکات."

هەر پەیوەست بە تاقیکردنەوەکانى پۆلى (12)ى ئامادەیی دەشڵێت، "خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە 6-9-2021 ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەوەش خشتەی تایبەت بڵاودەکرێتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین