جوانه‌كان دڵسافن؟! رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

میدیاكانى توركیا ماوه‌یه‌كه‌ باس له‌ فریودانى شه‌یما سوباشى ده‌كه‌ن، كه‌ كچێكى جوان و به‌ناوبانگى توركیایه‌، له‌لایه‌ن گه‌نجێكى میسره‌وه‌ هه‌ڵخه‌ڵتاوه‌ به‌وه‌ى گه‌نجه‌كه‌ ملیاردێره‌، كه‌چى دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ گه‌نجه‌كى موفلیس و بێ پاره‌یه‌.

رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى زانیارییه‌كانى له‌ میدیاكانى توركیا وه‌رگرتووه‌، كه‌ باس له‌ به‌سه‌رهاتى شه‌یما سوباشى ده‌كه‌ن. سوباشى كچێكى ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ و به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسراوه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا تووشى به‌سه‌رهاتێك هاتووه‌، كه‌ بووه‌ هه‌واڵى گه‌رمى میدیاكانى توركیا. ئه‌و كچه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گه‌نجێك هه‌بوو به‌ ناوى محه‌مه‌د سالووسى كه‌ گه‌نجێكى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسرییه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ واى له‌ شه‌یما گه‌یاندبوو،كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكى زه‌به‌لاحه‌، دواتر ده‌ركه‌وت ناونیشانى "ملیادرێر" و ته‌واوى ئه‌و دیارییانه‌ى كه‌ به‌ ناوى "دیارى گرانبه‌ها" به‌و كچه‌ى داوه‌، هه‌موو ساخته‌ بوون.

رۆژنامه‌ى "گونایدن"ى توركى باسى له‌وه‌ كردووه‌، شه‌یما تازه‌ ناچار بووه‌ ئه‌وه‌ قبووڵ بكات كه‌ ده‌ستگیرانه‌كه‌ى "فێڵباز و ته‌ڵه‌كه‌باز" بووه‌، بۆیه‌ ته‌واوى وێنه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سڕیوه‌ته‌وه‌.
 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین