كچێك له ماڵه‌وه سابوونى سروشتى به دیزانى جۆراوجۆر دروست ده‌كات
سیهام میران، تایبەت بە نوچەنێت
كۆژین فایه‌ق كه كچێكى شارى سلێمانییه و ده‌رچوونى كۆلێژى كشتوكاڵه، سێ ساڵه به‌هره و تواناى خۆى بۆ دروستكردنى سابوونى سروشتى ته‌رخان كردووه، به ده‌یان جۆر و دیزایان دروستیان ده‌كات.
كۆژین فایق له لێدوانێكى تایبه‌ت به "نوچه‌نێت" باسى له كاره‌كانى خۆى كرد و گوتى، " ماوەی سێ ساڵە وەکو کچێکی کورد کارێکی دەستی جیاواز دەکەم، ئەویش دروستکردنی سابوونی سرووشتییه تەواو بیرۆکەی کارەکەم لە سەیرکردنی ڤیدیۆیە جیهانییەکانەوە بۆ هاتووە، دواتر بەدواداچوونم بۆ کرد و زانیاریم کۆکردەوە"
كۆژین باسى له‌وه كرد به چه‌ندان جۆر و دیزانی سابوون دروست ده‌كات، وه‌ك سابوونی رەشکە، سابوونی قاوە، سابوونی کاربۆن، سابوونی زەردەچەوە، سابوونی گوڵی لاڤێندەر. کە ئەم جۆرانە تایبەتن بە دەموچاو. جگە لەمانەش جۆری جیاوازتر هەیە کە زیاتر بە زەیتە رووەکییەکان وەك زەیتی زەیتوون، زەیتی گوێزهندى، زەیتی رەشکە، زەیتی لیمۆ، زەیتی گەرچەك دروست ده‌كرێن.
دواتر ئه‌و كچه كه خۆى ده‌رچووى كۆلیژى كشتوكاڵه باسى له‌وه كرد، هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان ده‌توانن ئه‌م جۆره سابوونانه به‌كاربهێنن و جیا له‌وه‌یش چه‌ندان به‌رهه‌مى تر‌ى هه‌یه وه‌ك سکراب، رۆنی مەساج، ماسکی قژ، بۆکسی دیاری، بەردی بۆنخۆش...هتد.
كۆژین گوتى، "هه‌وڵێكى زۆرم داوه تا گه‌یشتم به‌م كاره‌وه و زۆر پشت به‌خۆم ده‌به‌ستم، به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم خواستێكى زۆر له‌سه‌ر بۆكسى سابوونه‌كان و تابلۆى به‌ردى بۆنخۆش هه‌یه".
ئه‌و كچه گه‌نجه هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت له داهاتوودا دووكانێكى بچووكى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت و ده‌شڵێ، زۆركه‌س داواى هاوبه‌شى لێكردووه به‌ڵام ئه‌و قبووڵى نه‌كردووه و ده‌یه‌وێ خاون كار و شێوازى تایبه‌ت به خۆى بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment