باندێک لە سلێمانى بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە کەلوپەلى شوێنەوار دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى، دەستگیرکردنى باندێکى دزینى شوێنەوار لە پارێزگاى سلێمانى ڕاگەیاند و شوێنەوارەکەش لە باشوورى عێراقەوە هێندراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (28)ى حوزەیرانى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى، لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستگیرکردنى باندێکى پێنج کەسى ئاشکرا دەکات، کە بازرگانیان بە شوێنەوار کردووە و دەشڵێت، بانده‌كه‌ له‌ باشووری عێراقه‌وه‌ دوو په‌رتووكیان دزیوه‌ و هێناوه‌یانه‌ته‌ سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

روونیشدەکاتەوە، هه‌ر دوو په‌رتووكه‌ كۆنه‌كه‌،‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و نرخه‌كه‌ی هه‌زاران دۆلاره‌، په‌رتووه‌كان له‌ باره‌ی هه‌ردوو ئایینی (جووله‌كه‌ و مه‌سیحی)ین به‌ ناوی (ته‌ورات و ئینجیل) كه‌ له‌سه‌ر پێست و به‌ ئاوی زێڕ نووسراون.

ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرجەم ئەندامانى باندەکە،  به‌ پێی مادده‌ی (60)ی شوێنه‌وار ده‌ستگیر كراون، ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ردوو په‌رتووكه‌كه‌دا گیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین