لیستێکى دیکەى دابەشکردنى مووچە ڕاگەیێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستێکى دیکەى دابەشکردنى مووچەى ڕاگەیاند و دەشڵێت، رۆژی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و شەند شوێنێکى دیکە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (28)ى حوزەیرانى (2021)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان لیستێکى دیکەى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە، تێدا هاتووە، رۆژی سێشەممه‌ مووچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابه‌شده‌كرێت.

هەروەها ڕۆژى چوارشەممە، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆش مووچەى هەر یەکە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و یەکەى (70 و 80) ، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو بە لێبڕینی (21%) دابەشدەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین