ئەمریکا...هێوربوونەوە لەگەڵ رووسیا و گرژیی زیاتر لەگەڵ چین
نوچهنێت
سەرۆکی ئەمریکا بە باشی ئاگاداری ئەو دۆستایەتییەیە کە لەنێوان سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ و پوتیندا هەبووە، پوتینیش دەزانێت ئیدی قۆناغی پەیوەندیی تاکەکەسی و بەرژەوەندیی تایبەتی نێوان ئەو و سەرۆک ترەمپ کۆتاییهات و مامەڵەی ئیدارەی دیموکراتەکان لەگەڵ کۆمارییەکان جیایە لەبارەی راددەی تووندیی لە بەرانبەر رووسیا. ئەوە بوو هەردوو سەرۆک بایدن و پوتین بەر لە لووتکەکە وڵاتی بەرانبەریان تاوانبارکرد بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کوشتن، بەڵام وا دیارە لە کۆبوونەوەکەیاندا ئەو یەکتر تاوانبارکردنەیان بەو تووندییە نەبووە و زیاتر باسیان لە رێگاکانی هاریکاریی یەکدی و سووککردنی گرژییەکانی نێوانیان کردووە لەبارەی پرسە جیاجیاکانەوە.
واشنتن وەکوو ئاڵنگاری و مەترسیی هەرە گەورە تەماشای چین دەکات
کۆبوونەوەکەی هەردوولا لە سەروبەندی هەژموونی ئەژدیهای چینیدایە، کە واشنتن وەکوو ئاڵنگاری و مەترسیی هەرە گەورە تەماشای دەکات، کەچی رووسەکان چین بە هاوپەیمانی خۆیان دەزانن. چونکە رووسەکان ئەو هەڵپە و تەماعە ئابوورییەی چینیان نییە کە لەسەر ئاستی جیهاندا دەکشێت، رووسەکان تەنیا بە چواردەوری خۆیاندا ئابورییەکەیان دەکشێنن. بەڵام سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی پێشووتری لەگەڵ چینی دەستەبژێرە سەربازییەکانی وڵاتەی، هۆشداری دا لەبارەی مەترسییەکانی چین و وتی کە چین بیر لەوە دەکاتەوە بەسەر ئەمریکادا زاڵببێت و لە 15 ساڵی داهاتوودا قوتی بدات.
ئەوەی رۆڵی ئەرێنیی هەبوو سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە، ئەوە بوو هەر لە سەرەتاوە زۆری لێ چاوەڕوان نەدەکرا، دوای کۆبوونەوەکەش پوتین وتی کە دوژمنایەتی لەنێوان ئەمریکا و رووسیادا نییە و گفتوگۆکانی هەردوو لا بە گیانێکی بونیاتنەرانەوە بەڕێوەچوون، هەرچی بایدنیش بوو ئەوە وتی "ئەوەی لەپێناویدا هاتبووم بەدەستم هێنا" وتیشی کە "کۆبوونەوەی تاکەکەسی گرنگە، بۆئەوەی هەڵە لە مەبەستەکانی کۆبوونەوەکەدا روونەدات".
هەردوولا رێککەوتن کە پەیوەندییە دیپلۆماسییە ئاساییەکان بگەڕێنەوە بۆ باری پێشووتر و باڵیۆزانی هەردوو وڵات بگەڕێنەوە بۆ شوێنکارەکانیان لە واشنتن و مۆسکۆ.
هەر لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی جنێڤدا، کۆنگریسی ئەمریکا بڕیاری دا لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا ٢٥٠ ملیار دۆلار تەرخانبکرێت بۆ پەرەپێدانی زیرەکیی دەستکرد، تەکنۆلۆجیای رۆبۆت و سیستمە نیمچە گەیەنەرەکان، ئەویش بۆ بەرەوڕووبوونەوەی چین، هەروەک وەزارەتی بەرگریی چین رایگەیاند کە چاوی خشاندووەتەوە بە ستراتیجی ئاساییشی نیشتیمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەمبەر چین، هەروەها حکومەتی ئەمریکاش بە تەواوی ئامانجی گشتگیری خۆی راگەیاند کە بریتییە لە ئامادەسازیی ستراتیجی درێژخایەن بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ چین، تەنانەت خودی بایدنیش چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە و هۆشداری داوە کە ئەوە ئاڵنگاریی ناوەندیی و هەرە گەورەی ئەمریکایە لەم سەدەیەدا.
تەنانەت لە کۆبوونەوەکانی بایدن لە بەریتانیا و برۆکسل لەگەڵ سەرانی وڵاتانی حەوت و سەرانی ناتۆ، بابەتی چین بابەتی لەپێشینە و ناوەندی بوو لە گرنگیپێدانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بە تایبەت دوای ئەوەی بایدن ئەگەر تا رادەیەکیش بێ سەرکەوتوو بوو لە سازدانی هەردوو گرووپەکە بۆ بونیاتنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی ئاڵنگاریی درێژخایەنی پەکین، ئەوە بوو سەرانی ناتۆ هاوڕا بوون لەوەی بەشداربن لە بەرەنگاربوونەوەی چین لە پەیماننامەی ستراتیجیدا، ئەوە بوو لە بەیاننامەی کۆتاییاندا جەختیان کردەوە لەوەی هەڵپە ئاشکراکانی چین و هەڵسوکەوتەکانی بوونەتە ئاڵنگاریی رێکخراو بۆ بنەماکانی سیستمی جیهانیی و بوارەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناتۆ.
بەڵام هەوڵ و کۆششەکانی واشنتن بۆ فراوانکردنی ئەرکەکانی ناتۆ بە ئاراستەی چین، رووبەڕووی هەندێک سڵكردنهوه بوونەتەوە. ئەوە بوو بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا روونیکردەوە کە سەرەرای ئەوەی ناتۆ دەبێت بەرەوڕووی هەژموونی روو لە زیادی چین ببێتەوە وەکو راستییەک و وەکوو بابتێکی ستراتیجیی گرنگ، بەڵام سەرانی ناتۆ وەکوو دوژمن تەماشای چین ناکەن و هەمان روانگەیان بۆی نابێ کە بۆ رووسیا هەیانە، چونکە سەرانی ناتۆ هیچکامیان نایەوێت گلۆر ببنەوە بەرەو جەنگێکی نوێی سارد لەگەڵ چین.
بەڵام لەگەڵ ئەوانشدا، جیک سولیڤان راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکا رایگەیاند کە بایدن رێبەریی سەرانی گرووپی حەوتی کردووە بەرەو پلانى ژێرخانێکی جێگرەوە بۆ دەسپێشخەریی "پشتێنە و رێگا"ی چین، هەروەها بە وتەی ئەو لووتکەی ناتۆ بۆ یەکەمجار سەرکەوتوو بوو لە بەرەوڕووبوونەوەی جددییانەی ئەو ئەڵنگارییەی چین دروستی کردووە.
سهرچاوه: خهلیج
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment