حوکمی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینان پەسند کرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ دادگاى پێداچوونەوەى هه‌رێمی كوردستان، بڕیارى محکومدراوانى چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینانى بە شەش ساڵ زیندانیکردن پەسند کرد، ئەمە دواى ئەوەى تانە لەو بڕیارەى دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێر درا بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27)ى حوزەیرانى (2021)، دادگای پێداچوونەوە هه‌رێمی كوردستان، دواى وه‌ڵامدانەوەى تانه‌ی پارێزه‌رانی محکومدراوانى‌ چالاکوان و رۆژنامه‌نوسى بادینان، بڕیارى کۆتایی دەرکرد بە پەسندکردنى زیندانیکردنى چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینانى بۆ ماوەى شەش ساڵ و لەمڕۆشەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

دواى ئەوەى لە (16)ى شوباتى (2021) دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێر بڕیارى دا بە شەش ساڵ زیندانیکردنى چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانى بادینان، دواتر لە لایەن پارێزەکانیانەوە تانە لەو بڕیاردرا و دۆسیەکە بەرزکرایەوە بۆ دادگاى پێداچوونەوە.

بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانى محکومدراوانى چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئێستا تەنیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دەتوانێت لێخۆشبوونی گشتییان بۆ دەربکات، ئەگینا هیچ ئومێدێک نەماوە.

جێگەى وەبرهێناوەیە، رۆژی (7)ی حوزەیرانی (2021) دۆسییەی حوکمدراوانی بادینان لەسەر داوای دادگای تێهەڵچوونەوە، رەوانەی دادگەی پێداچوونەوە کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین