بۆ یەکەمجار لە عێراق پلەی گەرمی بۆ 66 پلە بەرز دەبێتەوە
لاڤین عومەر: نوچەنێت
پێشبینیکارێکی کەشوهەوا پێشبینى كردووه لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە چەند شارێکی باشووری عێراق پلەی گەرمی تا 66 پلە بهرز ببێتهوه.
ئەمرۆ شەممە 26 حوزەیران سادق عەتیە پێشبینیكاری کەشوهەوا پێشبینییەکی لە ماڵپەری بەغدا تودەی بڵاوبۆتەوە و دەڵێ، "لە هەندێ شاری باشووری عێراق رووی خاک 66 پلە گەرم دەبێ و پلەی گەرمی هەواش له بەرزایی دوو مەترى سهر رووى زهوى بۆ 50 تا 52 پلە بەرز دەبێتەوە".
عەتیە چاوەڕوان دەکات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پێشبینیهكهى بێتە دى.
لە ساڵانی رابردوودا لە وەرزی هاوین چەند شوێنێکی باشوورى عێراق بەرزترین ئاستی پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان تۆمار دەکەن، بە تایبەت لە شاری بهسره لە ناوچەی فڕۆکەخانە 52 پلەی گەرمی تێدا تۆمار دەکرێ، کەچی ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵیەوە چاوەڕوان دەکرێت لەسەرانسەری عێراق پلهى گهرمى بەرزتر ببێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment