دادى عێراق: تیرۆریسته‌ بیانییه‌كان سزاكانى خۆیان له‌ عێراق ته‌واو ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى دادى عێراقى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ تیرۆریستانى بیانى و عه‌ره‌ب له‌ گرتووخانه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌ن و تا ماوه‌ى سزاكانیان ته‌واو نه‌كه‌ن راده‌ستى وڵاتانى خۆیان ناكرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26 ى حوزه‌یران ئه‌حمه‌د لعێبى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى "واع" دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تیرۆریستانى بیانى راده‌ستى وڵاته‌كانیان ناكرێنه‌وه‌ تا ماوه‌ى سزاكانیان ته‌واو نه‌كه‌ن.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى عێراق روونى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ى به‌ 15 ساڵ گرتن و گرتنى هه‌تاهه‌تایى سزادراون ئه‌وا سزاكانیان له‌ عێرق ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ دراوه‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ و هێشتا هیچ بڕیارێكى له‌سێداره‌دان دژى تیرۆریستانى بیانى و عه‌ره‌بى یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د لعێبى ده‌ڵێ، "رێگه‌ به‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان و باڵیۆزى وڵاتان ده‌درێت سه‌ردانى گرتووخانه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام دوو ساڵه‌ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌ ئه‌م سه‌ردانانه‌ راگیراون".

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى تیرۆریسته‌ بیانییه‌ گیراوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ژماره‌یه‌كى زۆر تیرۆریستى بیانى له‌ گرتووخانه‌كانى فیدڕاڵى و هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، به‌ڵام ئامارێكى ورد به‌رده‌ست نییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین