رووسیا و ئه‌مریكا له‌ دۆسیه‌ى سووریا له‌ یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، دەڵێت لێکنزیکبوونەوە بەدیهاتووە لەنێوان رووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی سووریا. ئەوەش لێدوانێکی دەگمەنە لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی سووریا و دەستێوەردانی ئەمریکا و رووسیا لەو وڵاتەدا.

وتەکانی بۆریسۆڤ لە وەڵامی پرسیاری ئارتى رووسى بوون سەبارەت بە ئەگەری لێکنزیکبوونەوەی بۆچوونەکانی ئەمریکا و رووسیا سەبارەت بە دۆسیەی سووریا لەدوای کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان پوتین و بایدن، تێیدا بۆریسۆڤ ئاشکرای کرد کە بەڵێ ئەو لێکنزیکبوونەوەیە هەیە و ئەوەش بە بەشار ئەسەد راگەیێندراوە.

بۆریسۆڤ وتیشی، "تایبەت بە دۆسیەی سووریا لە کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان پوتین و بایدن، چوارچێوەیەک داڕێژراوە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان هەردوو لایەن سەبارەت بە دۆسیەی سووریا".

بەرپرسە رووسییەکە وتی، "سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەکاندا پەیامێکی بەهێز بوو بۆ دوژمنان و بەرهەڵستکارانی حکومەتی سووریا، کە بژاردەی گەلی سووریا بە هەند وەربگرن کە بە هەموو هێز و گەرم و گوڕیی خۆیانەوە پشتیوانییان لە سەرۆک ئەسەد کرد".

بۆریسۆڤ جەختی کردەوە کە "پەیامی گەلی سووریا" یارمەتیدەر دەبێت لە سووککردنی فشارەکانی وڵاتانی رۆژئاوا، بە تایبەت لە بواری سزا سەپێنراوەکان بەسەر سووریادا.


جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا وتی، "رووسیا هاریکاریی سووریا دەکات بە ناردنی گەنم و بەرهەمە نەوتییەکان و خوازیاریشن لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دۆخی سووریا باش بێت بۆ دەستکردن بە پڕۆژەکانی بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە".

بۆریسۆڤ دەشڵێت، "رووسیا ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ یارمەتیدانی گەلی سووریا، بە تایبەت لەم بارودۆخە سەختەدا".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین