وادەی رەوانەکردنی پڕۆژه یاساى بودجە بۆ پەرلەمان دیار نییە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
هەرچەندە بڕیار بوو لە ناوەڕاستی مانگی شوبات پڕۆژه یاساى بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانەى پهرلهمان بکرێت و دواجاریش چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پرۆژە
یاسای بودجەی کرد، کەچی پەرلەمانتارێک دەڵێت، "پڕۆژەکە ئامادەیە بهڵام وادەی رهوانهكردنى دیار نییە"
ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ حوزەیرانی ٢٠٢١ لە لێدوانێکی تایبەتی نوچەنێت محەمەد سەعدەدین بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتى، "چوارشەممەی رابردوو تاوتوێ لەسەر بودجەکە کراوە، بەڵام دیار نییە کەی رەوانەى پهرلهمان دەکرێت، چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ پەسەندکردنی".
ئەو ئەندام پەرلەمانە روونیشی کردەوە و گوتى، "بودجەی هەرێمی کوردستان ماوەیەکە ئامادەیە هەموو وەزارەتەکان ئامادەکاری خۆیان کردووە ئەنجومەنی وەزیرانیش دوو سێ کۆبوونەوەی لەسەر کردووە و رەشنووسەکەش ئامادەیە، تەنیا ماوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی بکات و سەرۆکی حکومەت ئاڕاستەی پەرلەمانى بکات"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment