نێچێرڤان بارزانى سبەى بە سەردانێکى فەرمى دەگاتە ئوردن کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە سبەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بگاتە عەممانى پایتەختى ئوردن و لەگەڵ شاى شانیشنى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ى حوزەیرانى (2021)، سەرۆکایەتیى هەرێم ڕایگەیاند، "سبه‌ى چوارشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشینى ئوردنیى هاشمى، كۆده‌بێته‌وه‌."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەیتى هەرێمى کوردستان، لە سەردانییەکەى بۆ عەممان و کۆبوونەوەى لەگەڵ شاى ئوردن وا بڕیارە "نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عیراق، بواره‌كانى هاریكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌، تاوتوێ ده‌كه‌ن."

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە،  رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئیمارات و پاش كۆبونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیمارات، بۆ رۆژی 12ی مانگ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین