پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەشوھەوای (48) كاتژمێری داھاتووى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، بە پێى پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ لە پارێزگاى هەولێر دەگاتە (42) پلە و لە پاڕێزگاى سلێمانى پلەى گەرمى (43) پلە دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20)ى حوزەیرانى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پشبینییەکانى لەبارەى بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى ئەمڕۆ و سبەى شارەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما ئەمڕۆ لە هەولێر بگاتە (42) پلە، سلێمانى (40)، دهۆک (40)، هەڵەبجە (43)، لە کەرکووک (43) پلە بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین