17 ساڵ تێده‌په‌ڕێ.. هێشتا عێراق له ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوى بازرگانى جیهانییە
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونى عێراق له رێكخراوى بازرگانى جیهانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا شاره‌زایانى ئابوورى باس له‌و هۆكارانه ده‌كه‌ن كه رێگریى له عێراق ده‌كه‌ن، له‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى رێكخراوه‌كه.
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له مانگى شوباتى 2004 عێراق بووه‌ته ئه‌ندامى چاو‌دێر، به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى17 ساڵ هێشتا نه‌بووه‌ته ئه‌ندامى كارا. مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى ئابوورى و دارایى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق له لێدوانێكى بۆ جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات عێراق له‌بوارى ئابوورى رێنمایى چاودێرى و رێكخستنى پێویسته. هه‌روه‌ها له‌بوارى یاسادانانیش كه‌موكوڕى هه‌یه به تایبه‌تى له‌بواره‌كانى، پاراستنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له كه‌رتى تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى، رێكخستنى سه‌ندیكایى.
عێراق چه‌ندان كه‌موكوڕى یاسایى له بوارى بازرگانى هه‌یه
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح باس له كێشه‌یه‌كى تریش ده‌كات، كه بریتییه له‌وه‌ى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هاورده‌كاره و هه‌نارده‌كار نییه، جیا له‌مه‌یش هه‌نارده‌كانیشى كه نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه ناچنه ژێر ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه رێكخراوى بازرگانى جیهان دیارى كردوون.
سه‌باح ته‌میمى كه شاره‌زاییه‌كى ئابوورى عێراقه و مامۆستاى زانكۆیه، باس له‌وه ده‌كات بارودۆخى ئابوورى عێراق به‌و شێوه‌یه گه‌شه‌ى نه‌كردووه، تا ببێته ئه‌ندامى رێكخراوى بازرگانى جیهانى. ده‌بێت له ئه‌ندامبوونیش له‌و رێكخراوه په‌له نه‌كات و توێژینه‌وه‌یه‌كى ورد بكات ئینجا ببێته ئه‌ندام چونكه ئه‌گه‌ر به ئابوورییه‌كى لاوازه‌وه ببێته ئه‌ندام ئه‌وا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى ئابوورییه گه‌وره‌كان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، جه‌زیره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق زانیارى له‌سه‌ر پرسى به‌ئه‌ندامبوون له رێكخراوى بارزگانى جیهانى نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌كۆتایى ساڵى رابردوو باسى له‌وه كردووه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك یاسا دابنرێن بۆئه‌وه‌ى بازرگانى له عێراق گه‌شه بكات. له‌وانه یاساى پاراستنى به‌كاربه‌ر، یاساى پاراستنى به‌رهه‌مى نیشتمانى، یاساى كێبڕكێ و قه‌ده‌غه‌كردنى قۆرخكاریى، یاساى پێناسه‌ى گومركى.
بارق شبر كه ئابووریناسێكه ئاشكراى كردووه، عێراق چه‌ندان جار شاندى ناردووه و دانوستاندنى كردووه، بۆئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندام له رێكخراوى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڵام شكستى هێناوه. به بڕواى بارق هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه عێراق له‌م دانوستاندنه به‌رده‌وام نییه و ئه‌ندامانى شانده‌كانیشى شاره‌زایی ته‌واویان نییه، بۆیه سه‌ركه‌وتوو نابن.
ماڵپه‌ڕى جه‌زیره باس له خراپى ئابوورى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ له دابینكردنى بودجه‌ى گشتى عێراق به رێژه‌ى 97% پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێ و بازاڕه‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رى هاورده‌كردن. جیا له‌مه‌یش له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت، به‌ر له ساڵى 2003 كشتوكاڵ 29%ى به‌رهه‌مى ناوخۆى عێراقى پێكده‌هێنا، كه‌چى ئێستا ئه‌م كه‌رته گرنگه دواكه‌تووه و بایه‌خى پێ‌نادرێت.
رێكخراوى بازرگانى جیهانى" World Trade Organization" كه به كورتكراوه‌ى "WTO" ده‌ناسرێت له كانوونى دووه‌مى ساڵى 1995 دامه‌زراوه، 164 ئه‌ندامى هه‌یه و 20 ئه‌ندامیان چاودێرن. عێراق له‌ساڵى 2004 كراوه‌ته ئه‌ندامى چاو‌دێر. ئامانجى ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌یه ئاسته‌نگ و كێشه‌كانى به‌رده‌م بازرگانى جیهانى كه‌م بكاته‌وه و كۆمه‌ڵێك مه‌رجیش بۆ ئه‌و وڵاتانه داده‌نێت كه ده‌یانه‌وێ تێیدا ببن به ئه‌ندام كه په‌یوه‌ندییان به رێكخستنى بازرگانى و باجى گومركى هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment