عێراق ده‌ست به‌ ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ عێراق ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌كانى باكوورى رۆژئاوا له‌دژى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش ده‌ستپێكرد و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش تێیدا به‌شدارن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یران یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى چه‌كداره‌كانى عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى كردووه‌، كه‌ ناوچه‌كانى باكوورى رۆژئاواى عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و ئامانج له‌ناوبردنى پاشماوه‌ى تیرۆریسانى داعشه‌.

یه‌حیا ره‌سووڵ روونى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ 10 میحوه‌ر ده‌بێت له‌ ناوچه‌ى جه‌زیره‌ له‌ ئه‌نبار و باشوورى مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین، به‌ پاڵپشتى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عێراق هه‌وڵه‌كانى بۆ له‌ناوبردنى تیرۆریستانى داعش زیاتر كردووه‌ و دوێنێ هه‌واڵگرى عێراق رایگه‌یاند له‌م مانگه‌دا 13 به‌رپرسى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ كوژراون

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌یه‌وێ زیاتر هاوكارى عێراق بكات بۆیه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو رایگه‌یاند به‌ بڕى سێ ملیۆن دۆلار پێداویستى سه‌ربازى به‌ عێراق داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین