دەروازەى ئیبراهیم خەلیل دوو هەزار تۆن کەل و پەلى پەسندنەکراو لە ناو دەبات کوردستانی

نوچەنێت:

تەنها لە شەش مانگى ڕابردووى ئەمساڵ، دەروازەى نێودەوڵەتیى ئیبراهیم خەلیل نزیکەى (2000) تۆن خۆرک و کاڵاى بەسەرچوو و پەسندنەکراون لە ناوبردووە، وتەبێژى ئەو دەروازەیەش دەڵێت، زۆرى بەو کەل و پەلانەى لەناوبردراون بابەتەکانى تەندروستى و خۆراک بوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13)ى حوزەیرانى (2021)، کامی کامل، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بە رووداوی راگەیاند "‎تەنها لە مانگى یەک تاوەکو مانگى شەشى (1992) تۆن کیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه‌ و لیژنە پەیوەندیدارەکانی كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیى ئیبراهیم خه‌لیل پەسند نەکراون و به‌شێكیان گەڕێندراونه‌ته‌وە، کە زۆربەیان بابەتەکانی تەندروستی و خۆراک و خواردنەوە بووە".

 سەبارەت بە هۆکارى پەسندنەکردن و گەڕانەوەى ئەو کەرەستە و کەلوپەلانە، کامى کامل دەڵێت، لەگه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و کوالێتى جۆرى نه‌گونجاون.

 دەربارەى ئەو کەل و پەلانەى لە ناوبردراون یاخود ڕەتکراونتەوە، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دەشڵێت، پێكهاتوون له‌ كه‌لوپه‌لى ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه‌، ڤێتێرنەر، کشتوکاڵ، بیناسازی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین