جوان رۆژبیانی: کەرکووك ئاسایی نەبێتەوە کاندیدە کوردەکان ناتوانن بانگەشەی خۆیان بکەن کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جوان رۆژبیانى سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گوتى، "ئەگەر بارودۆخی کەرکووک ئاسایی نەکرێتەوە کاندیدەکانمان ناتوانن بانگەشە بۆ خۆیان بکەن."

بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یران لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى به‌غدا و فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا كۆببێته‌وه‌.

جوان رۆژبیانى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌و ته‌وه‌رانه‌ كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى تاوتوێ ده‌كرێن، جوان رۆژبیانى گوتى، "دوو هەفتە پێش ئێستا بەڕێوبەری بەرێوبەراتییەکانی کەرکووك کە ئەوانەی کورد بەرێوەیان دەبات سەردانی لیژنەی ئێمەیان کرد، جگە لەوەی کە کۆمەڵە کێشە و گرفت رووبەڕوویان دەبێتەوە لە ئیشوکارەکانیان لە کەرکووك، کۆمەڵەك پۆستی کە پشکی کوردە به‌كه‌سانى تر ده‌درێن، دەیانەوێت ئەوانەش بە هەمان شێوە دژایەتی بکرێن كه‌ له‌ شوێنى خۆیان ماون و تاکو ئەوێش چۆڵ بکەن ئەمە خاڵێکی كۆبوونه‌وه‌كه‌مانه‌".

جوان رۆژبیانى له‌ ته‌واوى قسه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دۆخى شنگال و كه‌ركووك زۆر ناهه‌مواره‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌یش تاوتوێ بكرێت.

له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێشبینیان بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌ چۆنه‌؟ جوان رۆژبیانى گوتى، "سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق كه‌ مانگی تشرینى یه‌كه‌مى به‌ڕێوه‌ده‌چێت چوار مانگمان لە پێشە، لەماوەی ئەم چوار مانگە ئه‌گەر دۆخی ناوچە کوردستانیەکان ئاسایی نەکرێتەوە وکاندیدە کورده‌کان ناتوانن بە ئازادانە بانگەشە بۆ خۆیان بکەن، جیا له‌وه‌ ئاوارەیەکی زۆرمان هەیە بگەِرێنەوە شوێنی خۆیان، خاڵێکی تر ئەوەیە لەسەر کاندیدە کوردەکانمان قسە دەکەین کە ئەگەر لایەنەك یاخود هەموو لایەنەکان نەتوانن بڕۆن و بگەڕێنەوە کەرکووك بانگەشەی خۆیان بکەن هەر با هیچ لایەنەك بەشداری ئەم هەڵبژاردنە نەکات لە کەرکووك، یان هەموو بە یەکەوە یاخود هیچ حزبێك بەشداری بکات، ئه‌گەر لە شتی تر یەك دەنگ نین با لەمەیان یەك دەنگ بین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین