ئەم ساڵ فەریزەى حەج ئەنجام نادرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتى حەج و عومرەى سعوودیە ئەمڕۆ ڕاگەیاند، ئەم ساڵیش پرۆسەى فەریزەى حەج کردن ئەنجام نادرێت و دەشڵێت، تەنها (60) هەزار هاووڵاتى دەتوانن فەریزەى حەج ئەنجام بدەن، ئەم ژمارەیەش بۆ خەڵکى سعوودیە.

ئەمڕۆ شەممە دوازدەى حوزەیرانى (2021)، وەزارەتی حەج‌و عومرەی سعوودیە رایگەیاند، پرۆسەی خۆتۆماركردن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ کەمکراوەتەوە بۆ (60) هەزار هاووڵاتى، ئەوانەش تەنها ئەو بۆ كەسانە دەبن كە دانیشتووی سعوودیان.

هۆکارى ئەم بڕیارەى سعوودیە، بەهۆى بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا‌ و دەركەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسەكەیە لەسەرتاسەری جیهان.

وەزارەتى حەج و عەمرەى سعوودیە لە ڕاگەیێندراوەکەییدا ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم ساڵ فەریزەى حەج تەنها بۆ خەڵکى ناوخۆیى سعوودیایە، ئەوانیش بەو مەرجەى دەبێ هیچ نەخۆشییەكیان نەبێت ‌و تەمەنیان لەنێوان (18 بۆ 65) ساڵ بێ، هەروەها ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێ

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین