پەیوەندیەکانی عێراق و سوویسرا لە بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە بەهێز دەبن کوردستان- عێراق

نوچەنێت

عێراق بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی کارەبا و دوورکەوتنەوە لە بەرهەمهێنانی ڕێژەی زیادی کاربۆن، هەوڵی کارکردن و واژووکردنی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ کۆمپانیایە بیانیەکان دەدات. کۆمپانیایە سویسراییەکان یەکێکن لەو کۆمپانیایانەی کە عێراق دەیەوێت سوود لە ئەزموونیان وەربگرێت و بەشێک بێت لە وڵاتە بەرهەمهێنەکانی وزە هەنگاو بەرەو بەرهەمهێنای وزەی دۆستی ژینگە بدات .

لەو بارەیەوە وەزیری کارەبای عێراق"ماجد مەهدی مەهارە" و باڵیۆزی سویسرا لە عێراق “لۆکاس کاستر” بۆ پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان عێراق و سویسرا لەو بوارەدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکدا، باڵیۆزی سوویسرا خواستی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە لە عێراق دووپاتکردەوە و لای خۆیەوە وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند" عێراق خواستی کارکردنی لە گەڵ کۆمپاناییە سوویسراییەکان هەیە، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونەکانیان وەربگرێت و دیراسەی ئەو پلانە دەکات بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە نوێیەی وزەی جێگرەوە لە بەرهەمهێنانی کارەبا پەیڕەو بکات".

ئەو پێوەندیانەی نێوان عێراق و سوویسرا لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بە هەوڵی کۆمپانیایە بیانییەکان عێراق چەند پڕۆژەیەکەی بۆ زیادکردنی  بەرهەمهێنانی کارەبای لە 5 پارێزگای عێراق بە بڕی 755 مێگاوات راگەیاند.

شایەنی باسە، سوویسرا بە یەکێک لە وڵاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە دادەنرێت و بەراورد بە ساڵی 2010،ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆری لە ٪0.1 بۆ زیاتر لە  ٪4ـی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای لە 2020ـدا زیاد کردووە، ئامانجی سوویسرا بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی خۆرە بۆ 1500 مێگاواتی ساڵانە لە 2050ـدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین