ديدارێك دۆسيە گەورەكان لەسەر مێزى گفتوگۆى بايدن و ئەردۆغان يەكلا دەكاتەوە شیکاری

نوچەنێت:

لە ناوەڕاستى ئەو مانگە، جۆ بايدنى سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا و رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا لە پەراوێزى لوتكەى سەرۆكانى وڵاتانى ئەندامى هاوپەيمانى ناتۆ لە بڕۆكسل كۆدەبنەوە، زۆربەى چاودێران پێيانوايە ئەو ديدارە هەلێكە بۆ قەرەبووكردنەوەى ئەو زيانانەى لە چەند ساڵى رابردوو بەر پەيوەندييەكانى ئەو دوو وڵاتە كەوتووە.

ئەمير تەويل چاودێرى سياسى لە ئەمريكا لە لێدوانێكى بۆ ماڵپەڕى كەناڵى (حورەى) ئەمريكى گوتى،" پەيوەندى ئەمريكا – توركيا بۆ واشنتن بە ئەندازەى توركيا گرنگە، نەك لەبەر ئەوەى قەبارەى بەرژەوەندى دوولايەنەيان وەك يەكە، بەڵكو لەبەر تێكەڵى رۆڵى ئەو دوو وڵاتەيە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و قووڵبوونەوەى ئێران، تەنانەت ئەگەر تێكچوونەكەش بەهۆى عەقڵيەتى فەرمانڕەواى توركيا بێت"، دەبێت ئەمريكا هەوڵ بدات ئەو پەيوەنديە رابگرێت.

لەبەشێكى ترى قسەكانى، گوتى: سەرۆكى توركيا حەزى خۆ نمايشكردن و بانگەشەى هەيە، ئەوە وايكردووە بەرژەوەندييەكانى توركيا و ئەمريكا بكاتە قوربانى لە پێناو دروستكردنى كاريگەرى رايگشتى لە وڵاتەكەى، ئەگەر بڕيارەكانيشى لە دوور مەودا سوود بەخش نەبن، بەڵكو بڕيارەكانى زيانبەخشيش بن، وەك بڕيارەكانى ئەو دوايەى لە بوارى ئابوورى زيانى گەورەى بەر توركيادا".

كارتەكانى ئەردۆغان بايى ئەوە ناكەن، وەك سەركردەيى جيهانى خۆى دەرخات.

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى،" ئەردۆغان حەزدەكات وەك سەركردەيەكى جيهانى خۆى دەربخات، ئەگەر  كارتەكانيشى بەشى ئەو رۆڵە نەكات، پێويستە ئەمريكا بەر لە بڕياردانى گفتوگۆى ستراتيژى، بير لەو لايەنە كەسييەى ئەردۆغان بكاتەوە".

راسل بيرمان مامۆستاى زانستە مرۆڤايەتيەكان لە زانكۆى ستانفۆردى ئەمريكا و دانيا خەتيب بابەتێكى هاوبەشيان لە ماڵپەڕى (ناشيۆناڵ ئينترست) ئەمريكى بڵاوكردۆتەوە، لەو بابەتە هاتووە،" ئەگەر ئەردۆغان وەڵامى داخوازييەكانى رايگشتى توركيا دژ بە ئەمريكا بداتەوە، تەنانەت ئەگەر لە كۆتايش هاوپەيمانى ناتۆى بەجێهێشت، ياخود ئەمريكاى لە بنكەى ئينجەرليكى توركيا دوورخستەوە، لەسەر جۆ بايدنى سەرۆكى ئەمريكا پێويستە گرنگى بە پاراستنى پەيوەندى نێوان ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا  و توركيا بدات".

نووسەر لە بەشێكى ترى نووسينەكەى ئاماژە بەوە دەكات،" بوونى ئۆپۆزسيۆنى سياسى ناوخۆيى رووبەڕووى ويستى ئەردۆغان و بايدن دەبێتەوە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانيان، جا ئۆپۆزسيۆنى سياسى لە ناو كۆنگرێس بێت، لەلايەن ديموكراتە پێشكەوتووخوازەكان، ياخود هەستى دژايەتى ئەمريكا بێت، كە بەشێوەيەكى بەرفراوان لە ناو دەنگدەرانى توركيا بڵاوبۆتەوە".

ئەو دوو نووسەرە پێيان وايە بايدن بەرپرسە لە" پێگەى يەكەم بۆ پەيوەندى لەگەڵ ئەردۆغان" لە پێناو ئەوەى پەيوەندى دوولايەنەيان بەرهەمدار بێت.

 

توركيا بۆ ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا گرنگە

لەو بابەتە هاوبەشەى بيرمان و دانيا هاتووە،" توركيا بۆ ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا زۆر گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەى رووسيا، هەروەك گرنگى توركيا بۆ هاوپەيمانى ناتۆش هۆكارەكەى رووسياييە".

عومەر عەلى دەڵێت،" توركيا حەزدەكات لە هاوپەيمانى ناتۆ بێت،  بەڵام  گومانى لە هێزە گەورەكانى هاپەيمانى ناتۆ هەيە بەرانبەر خۆى".

لە ساڵى رابردوو ئيمانوێل ماكڕۆن سەرۆكى فەڕەنسا گوتى،" هاوپەيمانى ناتۆ شەلەل دەماخ بووە"، هەروەك ئەڵمانيا رووبەڕووى پابەندييە دارايى و بەرگرييەكانى ناوخۆى هاوپەيمانى ناتۆ بۆوە.

سوپاى ئەمريكا بە دووەم گەورەترين سوپاى هاوپەيمانى ناتۆ دادەندرێت، پێگەى ستراتيژى و سەربازى لە ناو خاكى توركيا گرنگى زياترى پێداوە.

عومەر عەلى بۆ ماڵپەڕى (حوڕە) گوتيشى،" ئاشكرايە ئەردۆغان هەركات پەيوەنديەكانى لەگەڵ ناتۆ  لاواز بێت بەرەو رووسيا دەچێت، ئەوەش پەيامێكى روونە، چ لە لايەنى بەرگرى، كە گرێبەستى لەگەڵ مۆسكۆ كردووە، چ سەردانە بەردەوامەكانى بۆ لاى ڤلاديمێر پۆتينى سەرۆكى رووسيا".

سەبارەت بە ئەجێنداكانى نێوان توركيا و ئەمريكا لە (ناشيۆناڵ ئيترسيت) هاتووە،" ئەجێنداكانى ئەنقەرە واشنتن تا ئەندازيەكى زۆر هاوڕان سەبارەت بە رووبەڕوونەوەى مۆسكۆ، چ لە دەرياى رەش، ياخود لە سووريا، يا لە ليبيا، بەڵام ليستێكى درێژى ترى خاڵى ململانێكانيان هەيە".

واشنتن رەخنەى لە بڕيارى كڕينى سيستەمى (ئێس٤٠٠)ى رووسى هەيە، هەروەها ئەمريكا نيگەرانيشە لە پێشێليەكانى مافەكانى مرۆڤ لە توركيا.

بەهەمان شێوە لێدوانەكانى ئەو دوايەى جۆ بايدن كە پرسى كوشتارى ئەرمەنييەكانى بە جينۆسايد ناساند، ئەوەش فشارە لەسەر پێگەى ئەمريكا لە توركيا.

لە هەمان كات لە بابەتەكەى(ناشيۆناڵ ئيترسيت) هاتووە،" ئەردۆغان لەو بڕوايە دايە بەشێكى زۆرى شەقامى توركى پێى وايە ئەمريكا بە مەبەست پارێزگارى لە فەتحوڵا گولەن دەكات، كە ئەردۆغان پێى وايە هێزى شاراوەى پشت هەوڵى كودەتا شكستخواردوەكەى (٢٠١٦) بوو".

بەهەمان شێوە هەندێك ناكۆكى گشتى تر لە نێوان هەردوولا هەيە، وەك ناكۆكيەكانى دەرياى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ياخود قەبارەى ناكۆى نێوان ئيسرائيل و فەڵەستين.

 

ستراتيژيەتى بايدن

بيرمان و دانيا پێشنياز دەكەن،" بايدن دەست بە ستراتيژيەكى ديپلۆماسى گشتگير بكات، كە لەسەر سازشكردنى بەرژەوەنديەكانى دوولايەنە بنياتنرابێت، لە پێناو سەقامگيرى ناو هاوپەيمانى ناتۆ، ئەو ستراتيژييە هەماهەنگ بێت لەگەڵ گوتەى ئيدارەى بايدن، كە دەڵێت: ( ئەمريكا گەڕايەوە)".

بە بۆچوونى ئەو دوو نووسەرە، "يەكەم ناكۆكى كە توركيا و ويلايەتە يەكگرتووەكانى دابەشكردووە، بريتيە لە ململانێى رۆژهەڵاتى سووريا هاوبەشى ئەمريكا لەگەڵ هێزە كوردييەكانى يەكينەكانى پاراستنى گەل و پارتى كرێكارانى كوردستان".

لە بەرامبەردا ئەمير تەويڵ دەڵێت،" توركيا كاتێك دەگاتە پرسى پاڵپشتى هێزە چەكدارە كوردەكانى نزيك سنوورەكانى خۆى زۆر بە هەستيارى مامەڵە دەكات".

بەڵام لە درێژ مەودا دا توركيا پەيى بەوە دەبات،" پێويستە ئەنقڕە بوونى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بەدەستبەركردنى دوورخستنەوەى كوردى سووريا لە پارتى كرێكارانى كوردستان بزانێت، بۆ ئەوە هەمان ديدى ئەمريكاى هەبێت".

چارەسەر

بابەتەكەى ماڵپەڕى (ناشيۆنال ئينترست) پێشنيازى ئەوە دەكات " ئەمريكا سيستەمى بەرگرى پاتريۆت بخاتە بەردەم توركيا وەك جێگرەوەى گرێبەستى (سيستەمى ئێس٤٠٠)ى رووسى، كە توركيا گرێبەستى لەگەڵ رووسيا واژۆكردووە، ئەوەش بۆتە هۆى ململانێيەكى گەورە لە نێوان ئەنقەرە و ئەندامانى ترى هاوپەيمانى ناتۆ".

بۆ دوورخستنەوەى توركيا لە رووسيا پێويستە ئەمريكا گرێبەستى سيستەمى پاتريۆت بخاتە بەردەم توركيا.

هەروەها وانشنتن ئەنقەرە بگێڕێتەوە بۆ پرۆگرامى فڕۆكەى ئێف ٣٥ى ئەمريكا، كە بەهۆى كێشەى سيستەمى رووسى توركياى لەو پرۆگرامە دوورخستەوە.

هەروەها پێشنياز دەكات،" ئەو پێشنيازانە پەيوەست بكرێن بەوەى توركيا هەوڵى بەدەستهێنانى چەك لەو وڵاتانە نەدات كە هاوپەيمانى ناتۆ دەخەنە مەترسيەوە".

سەبارەت بە پرسى رادەستكردنەوەى گولەن بە توركيا دانيا و بيرمان دەڵێن،" ئەگەر حكومەتى توركيا بەڵگەى پێويستى نەخستە بەردەم ئەمريكا بۆ رادەستكردنەوەى گولەن، دەكرێت هانى ئەو هاووڵاتيانە توركانە بدرێت، كە سكاڵايان لە شوێنكەوتوانى گولەن هەيە، بۆ ئەوەى سكاڵا لەبەردەم دادگاكانى ئەمريكا بەرزبكەنەوە لە دژى گولەن، ئەو هەنگاو كاريگەرى زياترە لەسەر كارايى سەروەرى ياساى ئەمريكا بۆ ئەردۆغان و رايگشتى توركيا".

هەروەها لە بەشێكى ترى نووسينەكەيان هاتووە: لەسەر ئەمريكا پێويستە كاربكات بۆ لێك نزيكردنەوەى نێوان سعووديە و توركيا، لەم رووەوە دەكرێت ئەو دوو وڵاتە پێكەوە لەو دۆسيانە كاربكەن كە بۆ هەموو لايەك گرنگە، "وەك سووريا و عێراق و ليبيا، هەروەها بچووكردنەوەى هەوڵەكانى ئێران بۆ دروستكردنى پشێوى لەو ناوچە، هەروەها ئەمريكا سنوورێكيش بۆ ئاڵۆزييەكانى نێوان توركيا ئيسرائيل دابنێت".

پێشنيازى ئەوەش دەكەن،" پێويستە واشنتن كار لەسەر مۆركى سياسى ململانى سنوورە ئاوييەكانى دەرياى سپى بكات، هانى گەيشتن بە چارەسەرى پيشەيانە بدات لە نێوان لايەنە ناكۆكەكان".

 

ئەرمينيا

رۆژنامەنووس عومەر عەلى دەڵێت،" داننان بە جينۆسايدى ئەرمەنەكان لەسەردەمى عوسمانى، فشارى زياترى بۆ سەر ئەردۆغان دروستكرد" دەشڵێت،" پێويستە ئەو فشارە بۆ باشتركردنى پەيوەندييەكان بقۆزرێتەوە، نەك بۆ زياتر تێكدانى پەيوەندييەكانى نێوانيان". بەڵكو بكرێتە ئەگەرى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵاتە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت،" پێويستە بايدن روونى بكاتەوە داننان بە جينۆسايدى ئەرمەنيەكان، هێرش نييە بۆ سەر توركيا". 

لە كۆتايى هۆشدارى تەقينەوەى كێشەكان دەدات، ئەگەر جارێكى تر كێشەكانى نێوان  تەقييەوە، ناگەنە چارەسەرى"مام ناوەند، پشت بە نيەت باشى دەبستێ"، هەروەها لەبەر ئەوەى مەترسى پچڕانى پەيوەندى ئەنقەرە و واشنتن هەيە، ئەوەش پرسێكى هەستيارە، پێويستە لەسەر بايدن ئەو هەلە بقۆزێتەوە بۆ بنياتنانەوەى پەيوەندييەكانى نێوانيان بەشێوەيەكى باشتر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین