فه‌ریق نیزاڵ حه‌یده‌ر: دەبێ هێرشەکانى پەکەکە بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە بوەستێندرێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە هەشتى حوزەیرانى (2021)، لیژنەیەکى هاوبەشەى پەرلەمانى کوردستان و پەرلەمانى عێراق سەردانى پارێزگاى دهۆکیان کرد، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، به كارێكی تیرۆریستی ده‌زانین، هه‌ر هێزێكش ده‌ستدرێژی بكاته هێزی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی تیرۆریستییه.
لە بەرامبەردا فه‌ریق نیزاڵ حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، هاووڵاتیان له ئامێدی و زاخۆ شه‌هید ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ستدرێژی به‌رده‌وامی توركیا بۆ ناوچه‌كه هه‌یه، كه چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازییان له ناو خاكی عێراق درووستكردووه، كه ئه‌مه داگیركارییه، عێراق مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی هێزه فیدراڵییه‌كانه‌وه.
ئەو ئەندامى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەشکرد، کە دەبێ كێشه‌ی په‌كه‌كه و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت، وە نابێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت، ئه‌م هێرشانه‌ی په‌كه‌كه بۆ خاڵه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه بوه‌ستێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خاكی عێراق و یاساكانمان رێگه ناده‌ن جوڵه‌ی سه‌ربازی بیانی له ناو عێراق هه‌بێت.
گووتیشى، ده‌بێت هێزی پاسه‌وانی سنوور له زاخۆ زیاد بكرێت، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا، سنووره‌كه زیاتر له 320 كیلۆمه‌تره، كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment