پەکەکە دوو ئەفسەڕى هێزى پێشمەرگە دەڕفێنێ کوردستانی

نوچەنێت:

پەکەکە دوو ئەفسەرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە شنگال دەڕفێنن، باوکى یەکێک لە ئەفسەرە ڕفێندراوەکانیش دەڵێت، ئەگەر پەکەکە لە زووترین کاتدا کوڕەکەمان ئازاد نەکەن ڕێگەیتر دەگرینەبەر.

ئەمڕۆ دووشەممە حەوتى حوزەیرانى (2021)، دوو ئه‌فسه‌رى هێزى پێشمەرگە‌، کاتى چوونیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خانسۆره‌وه‌ بۆ گوندی بارێ، دەكه‌ونە‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار دەرفێندرێن.

عەقید لوقمان کولی، بەرپرسی کارگێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال بە کوردستان24 رایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ هەردوو ئەفسەری هێزەکەمان بە ناوەکانی (فێرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان) کە ئامۆزای یەکن و لە مۆڵەتدا بوون، لە زاڵگەیەکی پەکەکە لە نێوان کۆمەڵگای خانسۆر و گوندی بارێ، لە لایەن چەکدارانی پەکەکه‌وە دەستبەسەرکران و رفێندران.

باوکێک لە ئەفسەرە ڕفێندراوەکان بە ناوى ئەمین عوسمان بەدەل، لەبارەى چۆنیەتى ڕفاندنى کوڕەکەیان دەڵێت، لەگەڵ بڵاوبوونەوەى دەنگۆى گرتنى کوڕەکەمان، یەکسەر چووینە لای بەرپرسانی پەکەکە و داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دوو ئەفسەرە لە لای ئەوان بن.
باوى ئەو ئەفسەرە هۆشدارى دەدات لە ئەگەرى ئازادنەکردنى کوڕەکەیى و دەشڵێت، شاهێدمان هەیە کە پەکەکە ئەو دوو ئەفسەرەى گرتووە، بۆیە ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە ئەگەر ئازادیان نەکەن ئێمە رێگایتر دەگرینەبەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین