ئەندامێکى پەرلەمان: بە هۆى شەڕى پەکەکە و تورکیا 320 گوند لە سنوورى دهۆک چۆڵکراون کوردستانی

نوچەنێت:

سبەى لیژنەى پەرلەمانى کوردستان و پەرلەمانى کوردستان سەردانى پارێزگاى دهۆک دەکەن، ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستانیش دەڵێت، ئامانج لەو سەردانییە بینین و نووسینى ڕاپۆرتێکە لەسەر پێشێلکارییەکانى تورکیا و پەکەکە لە سنوورى پارێزگایە.

حیكمه‌ت محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بە کوردستان24ى ڕاگەیاند، لیژنەکەى پەرلەمانى عێراق و کوردستان سەردانى پارێزگاى دهۆک دەکەین، تاوەکو ئەو زیانانەى به‌ر ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌  لە ئەنجامى بۆردومانەکەکانى توركیا بە گوندەکانى ئەو سنوورە کەوتووە، هەروەها هێرشەکەى پەکەکە بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە، تا راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق بكرێت.

بڕیاردەرى لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، تا ئێستا 320 گوند لە سنوورى پارێزگاى دهۆک چۆڵكراون، هۆكاره‌كه‌ش په‌كه‌كه‌یه‌، ته‌نانه‌ت به‌ر هاتنی سوپای توركیاش، په‌كه‌كه‌ نه‌یهێشتووه‌ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ بچنه‌وه‌ سه‌ر باخ و ماڵی خۆیان، په‌كه‌كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌لایه‌ن (سه‌دام)ه‌وه‌ كڕاوه‌.

حیكمه‌ت محه‌مه‌د، هاتنى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى کوردستان کە بە هۆى پەکەکەوەیە، ئاشکراى دەکات، سوپای توركیا بە قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر هاتووته‌ پێش، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێك شوێن تا 60 كیلۆمه‌تر هاتوون‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین