له‌باره‌ى دۆلار پوتین هۆشدارى به‌ ئه‌مریكا ده‌دات ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین هۆشداری دەداتە ئەمریکا لەبارەی قۆرخکردنی بابەتی هەژموونی جیهانیی دۆلار بۆ سزادانی وڵاتان.

سەبارەت بە پلانیان بۆ بەکارنەهێنانی دۆلار و پشتبەستن بە دراوی دیکە، پوتین لە سان پترسبۆرگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت "ئێمە ئەو کارە بە ئەنقەست ناکەین، بەڵکو ناچارکراوین وا بکەین، بەوەی مامەڵەمان لەگەڵ وڵاتان بەپێی دراوەکانی خۆیان بێت نەک بە دۆلار، ئەویش بۆ ئەوەی ترسیان لە کەمبوونەوەی یەدەگی دۆلاریان نەبێ، لە کۆتاییدا ئەم پلانەی ئێمە ئەمریکا ناچار دەکات چاو بە بڕیارەکانیدا بخشێنێتەوە، چونکە ئیدی دۆلار ئەو هەژموونەی نامێنێ".

ئەمریکا زنجیرەیەک سزای ئابووری بەسەر رووسیادا سەپاندووە بەهۆی داگیرکردنی نیمچە دوورگەی كریمیا، دەستێوەردان لە کاروباری ئۆکرانیا، دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و پرسی مافەکانی مرۆڤ لە رووسیا.

لە بەرامبەردا رووسیا دەستی بە هەنگاوی کردەیی کردووە بۆ نەهێشتنی دۆلار لە هەژمارە بانکییە فەرمییەکانیدا، بە تایبەت لە داهاتەکانی فرۆشی نەوت و سامانە سرووشتییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین