ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى میلیشیاكانى عێراقى خسته‌خواره‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراقى رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سیسته‌مى به‌رگرى بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاواى عێراق دوو فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌، هاوكات هێرشێكى مووشه‌كیش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام هیچ زیانێكى نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى حوزه‌یران شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر سێ، سیسته‌مى به‌رگرى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د دوو فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى خستووه‌ته‌ خواروه‌ كه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كه‌.

هاوكات هێرشێكى تریش به‌ مووشه‌ك بۆ سه‌ر سه‌نته‌رى به‌غدا بۆ پاڵپشتى دیپلۆماسى كراوه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و مادى نه‌بووه‌.

رۆژى هه‌ینى رابردوو رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانانه‌ى له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عێراق به‌كارده‌هێنرێن توانایه‌كى زۆریان بۆ هه‌ڵگرتنى ته‌قه‌مه‌نى هه‌یه‌ و له‌ دروستكراوى ئێرانن.

له‌ دوو ساڵى رابردوودا زیاتر 300 هێرش كراونه‌ته‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌مریكا ئێران و میلیشیاكانى له‌ عێراق له‌و هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین