راپۆرتێك پێگه‌ى عێراق له‌ ریزبه‌ندى وڵاتانى گه‌نده‌ڵ ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

 نوچه‌نێت

 رێكخراوى شه‌فافه‌تی نێوده‌وڵه‌تى له‌ راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا ریزبه‌ندى گه‌نده‌ڵى وڵاتان ئاشكرا ده‌كات وله ‌كۆى 180 له‌ڕووى شه‌فافییه‌وه‌ عێراق له‌ ژماره‌ى 160 ریزبه‌ندییه‌كه‌یه‌.

 ساڵانه‌ رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى بۆ وڵاتان ئاشكرا ده‌كات و ریزبه‌ندییه‌كه‌یان له‌ڕووى شه‌فافییه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مساڵیش هه‌ڵسه‌نگاندنى ساڵى 2020ى بۆ 180 وڵات كردووه‌ و چه‌نده‌ ژماره‌ى وڵاته‌كه‌ له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ كه‌متر بێت ئه‌وا له‌ڕووى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ به‌ پاكتر داده‌نرێت.

 به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ عێراق ژماره‌كه‌ى 160ى ریزبه‌ندییه‌كه‌یه‌، واته‌ به‌ بیسته‌م وڵات داده‌نرێت له‌ڕووى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ساڵانى رابردوو به‌راورد بكرێت ئه‌وا پێشكه‌وتووه‌، چونكه‌ له‌ راپۆرتى ساڵى رابردوو ژماره‌كه‌ى 170 بوو. 

له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى ئیمارات و قه‌ته‌ر له‌ڕووى شه‌فافییه‌وه‌ له‌پێش هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاستى ریزبه‌ندییه‌ جیهانییه‌كه‌ ئیماره‌ت ژماره‌كه‌ى 23 و قه‌ته‌ڕ 30 یه‌. 

سۆماڵ به‌ خراپترین وڵات داده‌نرێت ژماره‌كه‌ى 180 و له‌ خوارووى ئه‌ویش باشوورى سوودان و سووریا به‌ ژماره‌ى 179 و 178 به‌ خراپترین وڵات داده‌نرێت. به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ له‌ پێوێنى شه‌فافیه‌ت له‌ لیسته‌كه‌دا دانیمارك و نیوزیله‌ندا و دواتریش فنله‌ندا و سه‌نگاپوور و سویسرا به‌ باشترین وڵاته‌كان داده‌نرێت.

 دیلیا فیریرا رۆبینو سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، هێشتا وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا له‌ پێشه‌وه‌ى وڵاتانى گه‌نده‌ڵن و په‌تای كۆڕۆنایش له‌سه‌ر ئاشتى جیهان گه‌نده‌ڵى زیادكردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین