لیژنه‌كه‌ى كازمى ئاماده‌كاریى بۆ گرتنى چه‌ند به‌رپرسێك ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكیهێناوه‌، ئاماده‌كاریى بۆ گرتنى چه‌ند به‌رپرسێكى تر ده‌كات كه‌ له‌ دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى تێوه‌گلاون.

ماڵپه‌ڕى به‌غدادتوده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ دانراوه‌، فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف به‌رپرسى هه‌واڵگریى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئاماده‌كاریى بۆ گرتنى چه‌ند به‌رپرسێكى تر ده‌كات.

مه‌حموود زجراوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیروون له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌گوێره‌ى دانپێنانى گیراوه‌كان، چه‌ندان به‌رپرسى تر له‌ دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى تێوه‌گلاون، دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان و ده‌رچوونى فرمانى گرتنیان ئه‌وا له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا هه‌ڵمه‌تێكى تر گرتن ده‌ستپێده‌كات.

له‌ كۆتایى مانگى ئابى ساڵى 2020 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف دانا، تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌یان به‌رپرسى عێراقى گرتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین