پۆڵه‌ندا به درۆنى توركیا په‌یامى ناڕه‌زایى به ئه‌مریكا ده‌دات
نوچه‌نێت
ئەمرۆ سێشەممە یەكى حوزەیرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى ئارتى رووسى راپۆرتێكى رۆژنامەى (دى فلیت)ى ئەڵمانى بڵاوكردەوه و تێیدا هاتووه، بەگوێرەى ئه‌و رێككەوتنەى توركیا لەگەڵ پۆڵه‌ندا واژۆى كردووە لە ساڵى داهاتوودا ده‌بێت شەش فرۆكەى بێفرۆكەوان رادەستى پۆڵه‌ندا بكات، بەوەش پۆڵه‌ندا دەبێتە دووەم بەكارهێنەرى ئەو جۆر فڕۆكه‌یه‌ى توركیا.
بەگوێرەى راپۆتەكە وارشۆ بە شێوەیەكى بەرچاو كاریگەرى لە سیاسەتى ئاسایشى ئەوروپا هه‌یه، بەهۆى ئەوەى لە(بەشى رۆژهەڵات)ى ئەوروپا پۆڵه‌ندا هێزێكى گرنگى سەربازییە پاڵپشتى ناتۆ دەكات.
پۆڵه‌ندا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ته‌نیا 2% داهاتى خۆى له پێداویستى سه‌ربازى خه‌رج ده‌كات و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش مه‌رجه‌كانى هاوپه‌یمانى ناتۆیش جێبه‌جێ ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تى پۆڵه‌ندا بڕیارى داوه خه‌رجى سه‌ربازى بۆ 2.5% به‌رز بكاته‌وه.
پۆڵه‌ندا له سیاسه‌تى بایدن رازى نییه
لەدواى سعوودییە پۆڵه‌ندا سەرەكیترین كڕیارى چەكى ئەمریكییە، لە (٢٠١٥) كاتێك پارتى ڕاستڕەوى (یاسا و دادپەروەرى) لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكان سەركەوتنى بەدەستهێنا، حكومەتى پۆڵه‌ندا رێككەوتنێكى بۆ نوێكردنەوەى هێزه‌كه‌ى لەگەڵ واشنتن واژۆكرد.
پۆڵه‌ندا بڕیاریداوه(٣٢) فڕۆكەى جۆرى (ئێف٣٥)ى ئەمریكى بە بەهاى شەش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بكرێت، هەروەها لە گفتوگۆش دابوو بۆ كڕینى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەمریكى، بەڵام به كڕینى فڕۆكه‌كه لە توركیا ده‌ریده‌هات بابه‌تى كڕینى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەمریكی پشتگوێخستووه.
لە بەشێكى تر‌ى ئەو راپۆرتە هاتووە، پۆڵه‌ندا بەبڕى نزیكەى (٢٧٠) ملیۆن دۆلار تەكنەلۆژیاى سەربازى لە توركیا كڕیوە، ئەمەش رێگەیەكە بۆ ئەوەى پۆڵه‌ندا بە ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا رابگەینێت، دەیەوێت گۆڕانكارى لە هاوبەشى كاروبارى بەرگرى بكات، چونكە بە بڕیارەكانى واشنتن ئاسوودە نییە، بە تایبەتى دواى پاشەكشەى جۆ بایدنى سەرۆكى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا لە سزاكانى پرۆژه‌ى نۆرد ستریم -2 كه گازى سروشتى له رووسیاوه به ئه‌وروپا ده‌گه‌ینێ. وارشۆ دژى ئه‌و پڕۆژه‌یه بوو، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ئه‌مریكا له سزادانى پڕۆژه‌كه ئه‌وا متمانه‌ى پۆڵه‌ندا به ئه‌مریكا لاواز ده‌كات.
رۆژنامەكە پێىوایە كڕینى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لە توركیا، پەیامێكیشە بۆ رووسیا، مۆسكۆ بەشێكى گرنگە لە سیاسەتى ئاسایشى پۆڵه‌ندا، هیچ وڵاتێكى یەكێتى ئەوروپا هاوشێوەى پۆڵه‌ندا بەتوندى هۆشدارى دژ بە سیاسەتى"دوژمنكارانەى"ى بە رووسیا نەداوە.
به پێى راپۆرته‌كه توركیا پێشتر فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بە ئۆكرانیایش فرۆشتووه، ئێستا پۆڵه‌ندا ئامادەى كڕینى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركیە، ئەوەش پێگەى توركیا لە جیهان بەهێزتر دەكات، چونكە چەند وڵاتێكى كەم فڕۆكەى بێفڕۆكەوان دەفرۆشن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment