ئەمڕۆ دوو شوێنى دیکە مووچە وەردەگرن کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێى خشتەیەى دوێنێ وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیى گشتى ڕەگەزنامە مووچە وەردەگرن.

هەروەها وا بڕیارە بەیانى ڕۆژى سێشەممە، چەند شوێنێکى دیکەش مووچە وەربگرن، بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى ڕاگەیاندووە، کە بریتین لە هێزەکانى زێرەڤانى، لیواکانى نەوت و گاز، بەرگرى و فریاکەوتن.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، ئەم مانگە بەهۆى نەبوونى پارەى تەواو لە بانکەکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى دارایى وەک مانگەکانى پێشوو نەیتوانى مووچە لە کاتى خۆیدا دابەشبکات، چونکە بە پێى بڕیارى حکوومەتى هەرێم لە مانگى (1)ى ئەمساڵ، دەبێ هەموو (30) ڕۆژ جارێک مووچە بە فەرمانبەران بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین