په‌رله‌مانتارانى پارتى: به‌هۆى نه‌ناردنى داهاتى سلێمانى دابه‌شكردنى مووچه‌ كێشه‌ى تێكه‌وتووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارانى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ى روونكردنه‌وه‌یان داوه‌ و ده‌ڵێن كێشه‌كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ دروست بووه‌ پارێزگاى سلێمانى داهاتى خۆى بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت نه‌ناردووه‌ .

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ى ئایار له‌كاتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان پێشه‌وا هه‌ورامى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ گوتى، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتى یه‌كێك له‌ شاره‌كان بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت نه‌ناردراوه‌ بۆیه‌ پاره‌ى ته‌واوى مووچه‌ نییه‌".

هاوكات هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكى بۆ  كه‌ناڵى رووداو هه‌ر ئه‌مڕۆ گوتى، "سلێمانى داهاتى خۆى ره‌وانه‌ى خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت نه‌كردووه‌، به‌دواداچوونم بۆ كردووه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌نیا 50 ملیار له‌ داهاتى سلێمانى هاتووه‌".

هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ هه‌مان لێدوانى گوتى، "ئه‌و كاته‌ى حكومه‌ت 25ى مانگى بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ دیارى كردبوو، یه‌كێتى ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه‌ گوتویه‌تى ناكرێت هه‌موو مانگێك له‌ یه‌ك كات دابین بكه‌ین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین