قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانی ئێران گەیشتە ٧٥ ملیار دۆلار ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

وەزیری پیشەسازیی ئێران وێرای دەربڕینی ئەوەی کە بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان دەبێتە هۆی گەشەی هەرێمە جیاوازەکانی ئێران گوتیشى، "بازرگانی دەرەکی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای گەمارۆکان گەیشتووەتە ٧٥ ملیار دۆلار".

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیک" بڵاوی کردەوە، عەلی ڕەزا حسێنی وەزیری پیشەسازیی، کانگە و بازرگانی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، " کۆمپانیای ئێرانی سایپا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٣٠ هەزار ئوتۆمبێلی بەرهەمهێناوە و ئەمساڵیش دەیەوێت ڕێژەی بەرهەمهێنانی خۆی بەرز بکاتەوە".

حسێنی گوتی، "گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران گوشاری قورسیان خستە سەر ئابووری بە گشتیی و کەرتی بەرهەمهێنان بە تایبەتی. سەرەڕای ئەوە، توانیمان ڕێژەی هاوردە و هەناردەی بگەیێنینە ٧٥ ملیار دۆلار".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین