فه‌ڕه‌نسا چه‌ك به‌ عێراق ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى له‌ بوارى به‌رگریى ئاسمانى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و سبه‌یش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شاندێكى فه‌ڕه‌نسى سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى نیسان محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، عێراق ده‌یه‌وێ سه‌رچاوه‌ى چه‌كه‌كانى بوارى به‌رگرى ئاسمانى جۆراوجۆر بكات و بۆیه‌ روو له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌كات بۆئه‌وه‌ى فڕۆكه‌ و رادارى لێ بكڕێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، عێراق ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى ئێف-16ى هه‌یه‌ به‌ڵام كه‌مه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا روو له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى له‌م بواره‌دا دابین بكات.

ئاشكرایشى كردووه‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى عێراق ده‌كات و ئه‌و بابه‌ته‌ى له‌گه‌ڵ تاوتوێ ده‌كرێت.

كۆمپانیاى لوكهید مارتنى ئه‌مریكى له‌ بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دینى عێراق، سه‌رپه‌رشتى چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئێف-16ى عێراقى ده‌كرد، به‌ڵام مانگى رابردوو به‌هۆى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ كاره‌كانى راگرت و فه‌رمانبه‌رانى له‌ عێراق كشاندووه‌. بۆیه‌ عێراق رووبه‌ڕووى كه‌موكوڕى له‌ بوارى به‌رگرى ئاسمانى ده‌بێته‌وه‌.

پێشتر سه‌رچاوه‌كان له‌ عێراق ئاشكرایان كرد كه‌ عێراق بیر له‌ كڕینى چه‌كى رووسى ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌مریكا هۆشدارى پێدا و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى له‌ عێراق كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین