كازمى داواى به‌شدارییه‌كى فراوانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كاتێكدا له‌ شه‌قامى عێراقى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند بۆ بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كات به‌ فراوانى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و هه‌ڵبژاردنیش به‌ چاره‌سه‌رییه‌ك سه‌ره‌كى كێشه‌كانى عێراق ده‌زانێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى ئایار مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى شارى واست "كوت"ى كرد و له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ خه‌ڵكى شاره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌، له‌ میانه‌ى قسه‌كانى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ كه‌ به‌شێكى ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، مسته‌فا كازمى ده‌ڵێ، "ره‌نگدانه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسییه‌ وایكردووه‌ به‌و كێشانه‌ تێپه‌ڕین، گۆڕانى ئه‌م واقیعه‌ ته‌نیا به‌ به‌شدارییه‌كى فراوانى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت"

هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌ڵێ، "چه‌ك چاره‌سه‌ر نییه‌، نه‌وه‌ك سه‌پاندنى ویست به‌ هۆى چه‌كى نایاسایى، پاكتاوكردن چاره‌سه‌رى نییه‌، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردن و به‌شداربوون تێیدا بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت".


ئه‌و لێدوانه‌ى كازمى له‌ كاتێكدا دێت كه‌ خۆپیشانده‌رانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین