لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان: بەهۆی پشکپشکێنەوە گۆڕینی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی دواکەوتووە کوردستانی

سیهام میران ، تایبەت بە نوچەنێت

بڕیارە پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر گۆڕینی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بدات. دواى گۆڕینى سه‌رۆكى ئه‌و ده‌سته‌یه‌، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى به‌سه‌رچووه‌. جێگیری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان دەڵێ، "دەستەکە خراوەتە چوارچێوەی پشکپشکێنی سیاسی و ئێمە داوای گۆڕینی سەرۆکەکەیمان کردووە."

بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمان بڕیار دراوە لە دانیشتنی سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 18ى ئایار، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بگۆڕدرێت، مونا یوخنا یاقوب بۆ سەرۆکایەتی کاندید کراوە.

دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەسپاکی ئەو دوو دەستەیەن کە ساڵانێکە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیان بەسەرچووە، سەبارەت بەوەی کەی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی دەگۆڕدرێت "نوچەنێت" پەیوەندی بە سەعید هەرکی په‌رله‌مانتار و جێگرى سه‌رۆكى لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان کرد، ئەویش روونیکردەوە کە داوای گۆڕینی سەرۆکی دەستەکەیان کردووە، بەڵام خراوەتە چوارچێوەی پشکپشکێنی سیاسی.

ئەمرۆ دووشه‌ممه‌  17 ی ئایار، سەعید هەرکی، جێگیری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "هەندێک دەستە هەیە ناکرێت بخرێتە چوارچێوەی پشکپشکێنە، پێویستە خەڵکی سەربەخۆ و کەسانی شارەزا پسپۆر دابندرێن، دەستەی دەسپاکیش له‌و دەستانەیە کە کەوتۆتە نێوان پشکپشکنێی لایەنەکان و حزبەکان، بەپێ هەموو پێوەرەکان ئەم دەستەیە بەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەوێت، بەڵام تاکو ئێستا رێکەوتنیان لەسەر نەکردووە هەرچەندە ئێمە وەکو لیژنەی دەستپاکی داوامانکردووە بگۆڕدرێت بەهۆی ئەوەی ماوەی یاسایەکەی تەواو بووە."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین