به‌هۆى كڕینى سیسته‌مێكى به‌رگری ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ى ئایار، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه له راپۆرتێكى كورتدا باس له كڕینى سیسته‌مێكى به‌رگرى مووشه‌كى له لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌كات، كه به‌م هۆیه‌وه ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى سازدانى ده‌كات.
نایف شه‌مه‌رى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له راپۆرته‌كه قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، "عێراق به نیازه سیسته‌مێكى به‌رگرى ئاسمانى بكڕێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونى كردووه‌ته‌وه، كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى و ئاسمانى ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن چاودێرى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا باسى له‌وه نه‌كردووه كه به نیاز بێت كامه سیسته‌مى به‌رگرى بكڕێت.
كه‌چى له هه‌مان راپۆرت ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، راپۆرته ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر زارى په‌رله‌مانتارانى عێراق ئاشكرایان كردووه، عێراق به نیازه سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس- 400 ى رووسى بكڕێت، بۆیه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر سیسته‌مێكى به‌رگرى رووسى بكڕێت ئه‌وا سزا ده‌درێت.
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه پێشتر حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاى كردووه، ئه‌مریكا له رووى سه‌ربازییه‌وه هاوكارى عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رپرسانى عێراق گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه و ئه‌و وڵاته‌یش ئاماده‌یى نیشان داوه چه‌ك به عێراق بفرۆشێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment