محەممەد حەکیم: سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەگرنگی زانی وەکو کورد لێکتێگەیشتنمان هەبێ، بۆ ئەوەش کۆبوونەوەکانی بەپێویست باسکرد
نوچەنێت:
لەبارەى سەردانییەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ لاى لایەنە سیاسییەکان، کە لە (3-5-2021) سەردانى هەریەکە لە کۆمەڵى دادگەرى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانى کرد. لە چاوپێکەوتنى رووداو لە (4-5-2021) لەگەڵ محەممەد حەکیم ئەندامى مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان، کە یەکێک بووە لە بەشداربووانى کۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پارتەکەى، لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەکە، دەڵێت، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بە چەند پرسێکدا، لەوانە ئەو خوێندنەوەى خۆى لەسەر سەردانییەکەى بۆ بەغدا، کە هەم لەسەر شیعە هەم لەسەر سوونە بۆى دروست بووە، ئاماژەى بەوەدا، شیعەکان وێراى ناکۆکییەکانیان ئێستا چوارچێوەیەکەیان هەیە، کە چوارچێوەى تەنسیقیان ناو لێناوە و لە نێوانان خۆیاندا دروستیانکردووە. باسى لەوەشکرد کە ئێمەش وەک کورد لێکتێگەیشتنکمان هەبێ لەو بارەوە و وە گرنگى ئەو کۆبوونەوانەى لەسەر سەرۆکایەتیى هەرێم دەکرێ. پرسێکى دیکە کە باسیکرد، پرسى دەستوور بوو، کە باسى لێوەکراوە و لیژنەى بۆ دیارکراوە.
دەقى دیمانەى محەممەد حەکیم ئەندامى مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان:
ــ ئێوە یەکێک بوون لەوانەى کە لە کۆبوونەکەدا بەشداریتکردبووە، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەتان چى، وە مەبەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرەکانى لەم کۆبوونەوەدا چییە؟
محەممەد حەکیم: دوێنێ سەرۆکى هەرێم و شاندى یاوەرى، سەردانى کۆمەڵى دادگەرییان کرد، لە قسەکانیاندا ئێمە چەند مەبەستێکمان بەدیکرد، سەرەتا پیرۆزبایى کۆنگرەى کۆمەڵى دادگەرییان کرد، وە ئاماژەیان بە گۆڕانکارییانە کرد کە کۆمەڵى دادگەرى لە کۆنگرە پێی هەڵسابوو، هەروەها پیرۆزباییان لە خودى ئەمیرى کۆمەڵى دادگەرى کرد و دەستخۆشیشیان لە جەنابى کرد، بە هۆى ئەو قسانەى لە کۆبوونەوەکەى پارتە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێم لە (8-4-2021)دا کردى، کە قسەکانى بەرپرسیارانە بووە و لەبەرژەوەندى گشتیى خەڵکى کوردستان و تەبایى نێوان لایەنەکان بووە.
پرسێکى دیکە کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەى پێدا، ئەویش ئەو خوێندنەوەى لە سەردانییەکەى بۆ بەغدا، کە هەم لەسەر شیعە هەم لەسەر سوونە بۆى دروست ببوو، ئاماژەى بەوەدا، شیعەکان وێراى ناکۆکییەکانیان ئێستا چوارچێوەیەکەیان هەیە، کە چوارچێوەى تەنسیقیان ناولێناوە و لە نێوانان خۆیاندا دروستیانکردووە. باسى لەوەشکرد کە ئێمەش وەک کورد لێکتێگەیشتنکمان هەبێ لەو بارەوە و وە گرنگى ئەو کۆبوونەوانەى لەسەر سەرۆکایەتیى هەرێم دەکرێ. پرسێکى دیکە کە باسیکرد، پرسى دەستوور بوو، کە باسى لێوەکراوە و لیژنەى بۆ دیارکراوە.
هەروەها سەرۆکى کۆمەڵى دادوەرى دوێنێ باسى گیراوەکانى بادینانى کرد، هەروەها باسى کۆمەڵێک گیراوى ئیسلامییمان کرد، کە بەداخەوە لە هەردوو ئیدارە محکومیەتیان تەواو بووە، هەڤدە بۆ هەژدە ساڵ دەبێ، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراون، دەیانهێڵنەوە بە پاساوى ئەمنى، وە باسى کۆمەڵیک خەڵکى تریشکراوە، کە هەڤدە هەژدە ساڵە لە زیندانن، بەڵام دادگایى نەکراون، هەروەها باسێکى تر مووچەى خەڵک بوو، کە سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى داوایکرد پاش ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و زیادبوونى نرخى نەوت لەگەڵ هەندێ داهاتى دیکە لە هەرێمى کوردستان، ئێمەش وەکو کۆمەڵى دادگەرى داوامان وایە سەرۆکایەتیى هەرێم ڕۆڵى خۆى ببینێ، کە مووچە بەبێ لێبڕی بدرێتە هاووڵاتییان.
ــ با لەسەر پرسى دەستوور بوەستین، بۆچوونى کۆمەڵى دادگەرى وردستان لە بارەى دەستوورەوە چییە، وە لە گفتوگۆکانتاندا چیتانگوت لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان؟
محەممەد حەکیم: لە ڕاستیدا ئێمە نەچووینە ئەو گفتوگۆیەوە، چونکە ئەو ئاماژەى بە جەعفەر ئیمینیکى کرد، کە ئێستا بەرپرسى دەستەى ڕاوێژکارانە لە سەرۆکایەیتى هەرێم، ئێمە دواتر سەرنج و بۆچوون و وردەکارى خۆمان لەگەڵ ئەودا باس دەکەین، یان ئەگەر پێویستى کرد لایەنە سیاسییەکان نوێنەریان هەبێ، ئێمەش نوێنەرى خۆمان بۆ ئەو مەبەستە دیارى دەکەین. دەستوور چەند جارێک لە پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆى لەسەرکراوە، پێموایە ڕاوسەرنجى کۆمەڵى دادگەرى روونە، نوێنەرەکانمان کاتى خۆى بە لیژنەکە و پەرلەمانیان گەیاندووە.
ــ ئەم سەردانییەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ لاى لایەنە سیاسییەکان، کە ئێستاکە هەم هەرێمى کوردستان هەم عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق دان، پێتانوایە چەندە گرنگە بۆ یەکڕێزى کورد لە بەغدا، کە سەرۆکى هەرێمى کوردستانیش جەختى لەوەکردۆتەوە لە کۆبوونەوەکانییدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا؟
محەممەد حەکیم: ئێمە پێمانوایە ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد گرنگە، لەو ڕووەوە شێوازى هەڵبژاردنەکە شێوازێکى نوێیە، بازنەکان زیاترکراون، وە کورد ئەرکێکى گەورەترى دەکەوێتەسەر لە ناوچە جێناکۆکەکان. بەڵێ ئەوانەى لە (12) بازنەکەى هەرێمى کوردستان دەردەچن هەموو کوردن، بۆیە ئەرکى بەتایبەت سەرۆکایەتیى هەرێم و روونتر هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار ئەوەیە، کە لەو بازنانە بە تایبەت لە هەرێمى کوردستان کەشوهەوایەکى واد دروست بکرێ، کە هەڵبژاردنێکى ئازاد بێ، خەڵک بە ئازادانە نوێنەرى خۆى هەڵبژێرێ، وە دوور بێ لە تەزویرکردن.
ــ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ ئاماژەى بەوەکرد، کە لە دواى هەڵبژاردنەکان پێویستە کورد بە یەکڕێزى و یەکدەنگى بڕواتەوە بەغدا، تاوەکو سەنگ و قورسایی لەوە زیاتر بێت کە ئێستا هەیەتى، لە روانگەى کۆمەڵى دادوەرییەوە، ئەم یەکڕێزییە تا چەند دێتەئاراوە لە دواى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق؟
محەممەد حەکیم: من تاکید لەوە دەکەمەوە، لەوەى ئێوە داواى دەکەن، لەوەیە خەڵکێکى چاوەڕێى تەبایى نێوان لایەنە سیاسییەکانە لە بەغدا، ئەوەش بەوە دێتەوە کە پارتى و یەکێتى، چونکە دەسەڵاتییان هەیە، هیوادارین کەشوهەوایەکى ئازاد دروست بکەن، وا بکەن پارتە سیاسییەکان دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان نەکەونە ئەوەى گلەیى لەوە بکەن کە تەزویریان لێکراوە، ئەم هەڵبژاردنە ئازادبێ و هەرکەسەو نوێنەرى خۆى بە پێى دەنگى خۆى بگاتە بەغدا.
پێموایە ئەوە بنەمایەکى پتەوە بەوەى کە لە قۆناغى داهاتووى دواى هەڵبژاردنەکانى ئەمجارەى عێراق، ئێمە بتوانین تەبا و پێکەوە بین، وە لێرەوە ئێمە وەکو کۆمەڵى دادگەرى ڕایدەگەیینین، ئێمە یەک بنەمامان هەیە لە بەغدا، ئەویش ئەوەیە چى لەبەرژەوەندى خەڵکى کوردستان بێ و لەگەڵ هەر لایەنێک بێ، ئێمە دەستى هاوکارى تەبایى بۆ درێژ دەکەین. بۆیە ئەگەر لایەنە سیاسییەکانى کوردستان کە دەگەنە بەغدا مەبەستیانە کە خواستى خەڵک بەدەست بێنن، ئەوا کۆمەڵى دادگەرى بەردەوام ئامادەیە بۆ ئەو مەبەستە.
ــ پێتوا نییە کە بانگەشەى هەڵبژاردن لایەنە سیاسییەکان لە یەکتر دووربخاتەوە؟
محەممەد حەکیم: هیوادارم لایەنە سیاسییەکان بە هەموومانەوە، جۆرێک لە یەکتێگەیشتن و هەندێ بنەما هەبێ کە هەموومان بیپارێزین، وە ئەم هەڵبژاردنە بۆ عێراقە، بۆیە دەبێ هەموومان ئەوە لەبەرچاو بگرین چى لەبەرژەوەندى خەڵکى کوردستان بەدەستى بێنین، بە تایبەت لە جێناکۆکەکان، چونکە لێرە هەردوو دوازدە بازنەکە دواجار هەر کورد دەردەچن و هەموو کوردن، با گرفتى ئەوەمان نەبێ کوردەکە کێییە، بەتایبەت بردەرانى پارتى و یەکێتى وا نەکەن کە هەر خۆیان بن، ئێمەش وەکو کۆمەڵى دادگەرى لە جێناکۆکەکان بەڵێنى ئەوە دەدەین یەکدەنگى کورد بپارێزین، وە هەوڵى ئەوە بدەین دەنگمان بۆ پالێوراوە کوردەکان بێ، لەبەر ئەوە خۆمان پالێوراومان لەو ناوچانە نییە، هەوڵى سەرخستنى پالێوراوە کوردەکان بدەین، وە بەشداری نەکردنیشمان بە پالێوراو هەر بۆ ئەو مەبەستەیە تاوەکو دەنگى لەو ناوچەیە نەفەوتێ، دەرفەت بدەینە ئەو لایەنانە کە پێیانوایە هێزى جەماوەرى و دەنگدەریان زیاترە، بۆ ئەوەى ئەو دەنگدانەى ئێمە لە کیس نەچێت بۆیە پالێوراومان نەبووە.
ــ هەر لە بارەى هەڵبژاردنەکان، کە کۆمەڵى دادگەرى لەگەڵ گۆڕان و یەکێتى و پارتیش لە گفتوگۆیەکى گەرموگوڕدا بوو بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى ئایا نەتانتوانى هاوپەیمانى لەگەڵ لایەنێک پێک بهێنن، دەرگاى هاوپەیمانییەتیتان داخست؟
محەممەد حەکیم: ئێمە گفتوگۆى گەرمانکرد، بەڵام هەم یاساکە هەم ئەو کۆمیسیۆنەى کە ئێستا بەغدا هەیە، کە هەرڕۆژەو مێژوویەکى دیاری دەکرد، ڕاستە لەو هەموو گۆڕانکارییە دەرفەتێکى زەمەنى داوە بەلایەنە سیاسییەکان، بەڵام لە هەمانکاتدا قەلەقێکیشى دا بە لایەنە سیاسییەکان لە گفتوگۆکانیاندا، ئەمە وێراى تێبینى ئەو فرە بازنەییەى نێوان کاندیدەکان، ئەمە وایکرد نەگەین بە هاوپەیمانى.
ــ قەلەقییەکە چى بوو، ئێوە لەسەر وادەکەى کۆمسیۆن نەگەیشتنە ئەنجام یان لەسەر پرەنسیپى هاوپەیمانى؟
محەممەد حەکیم: نا ئێمە وەکو کۆمەڵى دادگەرى لەسەر هاوپەیمانى هیچ گرفتێکمان نییە لەوڕووەوە، خۆتان دەزانن ئێمە لە مێژووى هەڵبژاردنەکانماندا هاوپەیمانیان کردووە لەگەڵ لایەنەکانى تر.
ــ کەواتە بەهۆى وادەکەى کۆمیسیۆنەوە بوو؟
محەممەد حەکیم: بەشێکى ئەوە بوو، کە ئەو هەموو گۆڕانکارییە کرا، دواخستن لە دواى دواخستن قەلەقێکى لاى لایەنەکان دروستکرد، وە بەشەکى تریشى ئەمجارە شێوازى هەڵبژاردنەکان، شێوازێکى وابوو کە لێتێگەیشتنیشمان لە پێشە، هەتا پالێوراوى لایەنەکان دەتوانن جۆرێک لێتێگەیشتن بکەن و هاوکار و کۆمەکى یەکتر بن، هەر یەکەو لە بازنەى خۆى، ئەویش دەرفەتێکە لە نێوان لەبەردەم هەموو لایەنە کوردستانییەکان دا ماوەتەوە، وەکو ئاماژەم پێدا بەتایبەت برادەرانى پارتى و یەکێتى دەتوانن کەشوهەوایەکى واد روست بکەن دوور بێ لە تەزویکردن و تۆقاندن.
ــ بۆچى لە ئێستاوە باسى تەزویر و ترس و تۆقاندن و نا شەفافى دەکەن، کە هێشتا زۆرى ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان؟
محەممەد حەکیم: لە یەکەم هەڵبژاردنى کوردستانەوە لە (1992)، کوردستان هەڵبژاردنەکانى پڕ بووە لە تەزویر و تۆقاندن و خەڵک ترساندن.
ــ ئەى بۆچى لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامى کە، کە یەک ئامانجتان هەیە و هەردووکتان حیزبێکى ئیسلامیین، بۆچى نەبوون بە هاوپەیمان؟
محەممەد حەکیم: ئێمە وەکو هاوپەیمان نەگەیشتووینەتە یەک، بەڵام لەگەڵ یەکگرتوو قسەمان هەیە کە لێتێگەیشتنى باشمان هەبێ، وە ئێمە وەکو کۆمەڵى دادگەرى ئامادەین لێتگەیشتمان هەبێ. وەک باسیمشکرد لە هەڵبژاردنەکانى پێشوو ئەگەر بەداخستنى دەرگاى هاوپەیمانى، کە ئیتر هاوپەیمانى و پالێوراوى کۆتاییهات، ئەم هەڵبژاردنە و شێوازى ئەم هەڵبژاردنە ئەو دەرگایە تا ڕۆژى دەنگدان بە کراوەیى دەهێڵێتەوە، دەکرێ جۆرێک لە یەکتێگەیشتن لە نێوان لیستەکان و پالێوراوەکان هەبێ، وە ئێمە لەگەڵ برایانى یەکگرتووى ئیسلامى ئامادەین کە لێکتێگەیشتنمان هەبێ لە بازنانەى پالێوراویان هەیە و ئێمە نیمانە دەنگیان دەدەینێ، وە لەو بازنانەى ئەوان پالێورایان نییە و ئێمە هەمانە دەنگمان بدەنێ.
ــ وەک ئاماژەت پێکرد لە هەڵبژاردندا یان هاوپەیمانى هەیە یان لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن، وەکو خۆت گوتت کاتى هاوپەیمانى بەسەرچوو، ئێستا ئێوە لەگەڵ هیچ لایەنێک ڕێککەوتن و لێتێگەیشتنتان هەیە، بۆ نموونە ئێوە لە شوێنێک کاندیدتان هەبێ ئەوان نەیانبێ، لە شوێنکى تر بە پێچەوانەوە؟
محەممەد حەکیم: تا ئێستا لەگەڵ هیچ لایەنێک لێکتێگەیشتنمان نییە، چونکە (1-5) کۆتا وادەى هاوپەیمانى بوو، ئیتر ماوەکى زۆر ماوە ئەگەر (10-10) هەڵبژاردن لە عێراق بکرێ، ئەگەر هەڵبژاردن نەخرێتە (10-4-2022) دەرفەتێکى زۆرە، وە جۆرێک لە گفتوگۆ لە نێوان پالێوراوامان لەگەڵ پالێوراوانى سەربەخۆ هەیانە بۆ ئەوەى سەربکەون، وە ئێمە مافى خۆمان داوا لە دەنگدەرانى هەندێ لایەن بکەین، کە لە بازنەیەک پالێوراویان نەبێ دەنگ بۆ پالێوراوانى خۆمان کۆبکەینەوە، ئەم هەڵبژاردنە جیاواز لە هەڵبژاردنەکانى تر جیاوازە، چونکە دەرفەتى لێکتێگەیشتن و نزیکایەتیى لەیەکتر هەیە، هەروەها لێکتێگەیشتنى زیاتر لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و پالێوراوەکان خۆشیان هەیە، ئێمە لەوڕووەوە دەست بە گفتوگۆکانى خۆیان دەکەین بۆ سەرخستنى پالێوراوەکانمان، ڕێگاى لێکتێگەیشتنیش دەگرینەبەر.
ــ لەگەڵ کێ دا زیاتر دەست بە گفتوگۆکان دەکەن؟
محەممەد حەکیم: لاى ئێمە ئاساییە لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیش قسە بکەین، ئەو داواییەى لەسەر تەلەفزیۆن دەیکەن لە کۆبوونەوەکاشدا لێیان بکەین، هەر هیچ نەبێ تەزویر لەلایەنە سیاسییەکان نەکەن، لەبەر ئەوەى هێزى چەکدار و زۆربەى شتەکان لەلاى ئەوانە.
ــ بۆچى لە ئێستاوە ئەوەندە ڕەشبینى؟
محەممەد حەکیم: من بۆ تەزویر ڕەشبینم، چونکە لە زۆرێک لە هەڵبژاردنەکان بینیوومە و لە هەڵبژاردنەکانى پێشوو لە لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کۆمەڵى ئیسلامى بوومە.
ــ ئێوە کە دەتانەوێ لێکتێگەیشتن بکەن ئەوە شتێکى مەبدەئییە یان دەتانەوێ تەزویرتان لێ نەکەن؟
محەممەد حەکیم: دەکرێ لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەندێ لایەن بکەین بۆ ئەوەى تەزویرت لێ نەکەن، لەگەڵ هەندێکیشدا بۆ ئەوە بێ هاوکارى یەکدى بین، هەردووکى لە ئارادایە، کە دەڵێم تەزویر نەکرێ تەنها بۆ کۆمەڵى دادگەرى داواى ناکەم، بەڵکو لە هەموو لایەنەکان دەرفەت بدرێ لایەنەکان هێزى حۆیان بزانن بە پێى ئەم یاسا نوێیە.
سەرچاوە: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment