فارقین شارێك به ته‌واوى له‌لایه‌ن توركیاوه فه‌رامۆش كراوه
نورجان بایسال
ده‌وڵه‌تى توركیا به ته‌واوى پشتى له شاره كوردییه‌كان كردووه
دواى پێنج ساڵ و نیو گه‌ڕامه‌وه، هه‌ندێك له‌و خانووانه‌ى كه له‌نێوان ساڵى 2015 و 2016 زیانیان به‌ركه‌وتووه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، كه‌مێكیشیان رووخاون. دانیشتووانى شاره‌كه ئاشكراى ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت وه‌ك هاوكارییه‌ك پێنج تا 20 هه‌زار لیره‌ى پێ به‌خشیون. ئێره‌یش وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانى تر تێیدا ئاستى كشتوكاڵ وئاژهڵدارى پاشه‌كشه‌ى كردووه. له‌وێ حه‌وت تا هه‌شت كارگه‌ى جلوبه‌رگ هه‌یه. زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه به كارى وه‌رزى یان رۆژانه خه‌ریكه.
له‌نێو دانیشتووانى فارقین "سیلڤان" كه ژماره‌یان 87 هه‌زار كه‌سه، ئه‌وانه‌ى كه ده‌توانن كارێك بدۆزنه‌وه، خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن. دیاره سیاسه‌ت كارى له هه‌موو هه‌له‌كان كردووه، یه‌كێك له دانیشتووانه‌كان ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌ندامى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بیت، ئه‌وا هه‌لى به ده‌ستهێنانى كارێك له كه‌رتى گشتى، هاوكارییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، خزمه‌تگوزارى، دامه‌زراندنت نابێت. هه‌موو شتێك بۆ لایه‌نگرانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانه، ئه‌مه‌یش به ماناى وشه‌كه سته‌مه".
.png)
به زمانى كوردى و توركى و ئینگلیزى بابه‌ته‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ده‌وڵه‌ت پشتى له گه‌لى كورد كردووه، كوردێكى تر گوتى، "ته‌نانه‌ت حكومه‌ت هه‌وڵ نادات خه‌ڵكى فارقین رازى بكات پاڵپشتى بكه‌ن". جیا له‌مه‌یش باسى له‌وه كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ده‌په‌ى لایه‌نگرى كورد له شاره‌كه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران پێیانوایه پێویست ناكات خزمه‌تگوزارى گشتى بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه دابین بكه‌ن.
سه‌ردانى 150 خێزان ده‌كه‌م، زۆربه‌یان له گه‌ڕه‌كى تیكیل و میسكیتن، زۆر قسه له‌گه‌ڵ ژنه‌كان ده‌كه‌م، ههژارییهكى ئازاربه‌خش له هه‌موو شوێنێك ده‌بینم. زۆرینه‌ى خێزانه‌كان به لایه‌نى كه‌مه‌وه ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه‌یان له‌ده‌ست داوه، یه‌كێك له‌وان گوتى، "هه‌ندێك له گه‌نجه‌كان مردن، هه‌ندێك له شاخه‌كان، هه‌ندێكى تر له زیندانه‌كان، هه‌ندێكى تریش بۆ ده‌ره‌وه كۆچیان كرد".
هه‌ندێك له‌وانه‌ى دیدارم كردوون گوتیان ناتوانن سه‌ردانى رۆڵه‌كانیان له زیندان بكه‌ن، چونكه پاره‌ى پێویستیان بۆ سه‌ردانیكردن نییه، هه‌ندێكى تریش گله‌ییان له‌و پاره زۆره ده‌كرد كه پارێزه‌ره‌كان وه‌ریده‌گرن.
یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و خێزانانه گوتى، "ته‌نانه‌ت ناتوانین پاڵپشتى یاسایى به ده‌ست بهێنین" كاتێك پرسیارى ئه‌وه‌م لێ‌كرد، "ئه‌ى چى سه‌باره‌ت به هه‌ده‌په ؟" یه‌كێكى تر وه‌ڵامى دایه‌وه و گوتى، "ئێمه به ته‌واوى و به ماناى وشه ته‌نیاین".
چه‌ندان به‌شى شاره‌كه ته‌لبه‌ند كراوه، یه‌كه‌ى ئاسایشى تایبه‌ت و بنكه‌كانى پۆلیس له هه‌موو شوێنێك هه‌ن، كاتێك له فارقین ده‌گه‌ڕام، هه‌ستم به‌وه كرد هه‌ر جووڵه‌یه‌ك له شاره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه. به نزیكه‌یى زۆبه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون بێكار بوون، یه‌كێك له دانیشتووانى فارقین كه به‌ر له‌ساڵى 2015 كارێكى بازرگانى هه‌بوو ئێستا بێكاره گوتى، "بابه‌تى موڵكایه‌تى له‌بیر بكه، ته‌نیا به‌وه راگهیشتین ژیانى خۆمان رزگار بكه‌ین".
حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن له زیادبوون دایه، له ماوه‌ى ساڵێكدا 11 گه‌نج خۆیان كوشتووه، دوو كه‌سى تر هه‌فته‌ى رابردوو خۆیان كوشتووه. له مانگى تشرینى دووه‌م شاندێكى جه‌هه‌په‌ى كه ئۆپۆزسیۆنێكى سه‌ره‌كییه دیدارى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كان كردووه و له راپۆرتێكدا رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر كێشه ئابوورییه‌كانى شاره‌كه، خێزانه‌كان باسى هه‌مان كێشه‌یان كردووه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش باسی زیادبوونى توندوتیژى خێزانیان ده‌كرێت.
هه‌موو دڵته‌نگ ده‌رده‌كه‌ون، ژیان به‌ره‌و رێگه‌یه‌كى داخراو ده‌ڕوات، من پێشبینى ههژارییهكى وه‌ها كوشنده و دڵته‌نگییه‌كى وه‌ها قووڵم نه‌ده‌كرد. من ئه‌و كاته شڵه‌ژاو سه‌رسوڕماو، خه‌مبار بووم.
فارقین لانكه‌ى چه‌ندان شارستانییه‌ت بووه، شارێكى كۆن، چه‌ندان خێزان و نووسه‌ر و رۆشنبیرى كورد له‌م شاره هه‌ڵكه‌وتووه، كه‌چى ئێستا شتێكى تێدا نییه جگه‌له فه‌رامۆشكردن و پشتتێكردن نه‌بێت.
به‌ر له‌وه‌ى بڕۆم، ژنێكى شاره‌كه چه‌ند جووتێك گۆره‌وى بۆ چنیم و پێشكه‌شى كردم، ئه‌و ژنه داواى هه‌ر كارێكى كرد بوو، له چه‌ندان ده‌رگاى دا بوو، به‌ڵام بێ سوود بوو.
ژنه‌كه گوتى، "فارقین به ئێستایشه‌وه باجێكى گه‌وره ده‌دات، چه‌ند ساڵێك ده‌بێت هاوسهركهمیان كوشتووه، دواتر له ساڵى 2019 كوڕه‌كه‌م كه‌وته زیندان، ئه‌و كاته‌ى له زیندان بوو داواى یارمه‌تیم له كه‌سانى تر كردووه، كه‌س بایه‌خ به‌وه نادات، دركم به‌وه كرد فارقین چۆڵ بووه و پشتى تێكراوه".
سه‌رچاوه: ئه‌حوال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment