عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، هەوڵی ڕێککەوتنی نوێ دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی کارەبای عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، هەوڵی حکوومەتی عێراقی بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزیری کارەبای عێراق، لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی هەنگاریا و نەرویج کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامداوە، بە مەبەستی هەماهەنگی کردنی ئەو وڵاتانە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەنگاریا و نەرویج لە بەرهەمهێنانی کارەبا، لە تیشکی خۆر و وزەی"با".

لە لایان خۆیانەوە، هەریەکە لە باڵیۆزانی نەرویج و هەنگاریا، پاڵپشتی وڵاتەکانیان بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بەرهەمهێنانی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەکانی خستەروو، و رایەنگەیاند، هەوڵدەدەن لە رێگەی ئەزموونی وڵاتەکانیان،  پرۆژەی هاوبەش بۆ بەرهەهێنانی کارەبا بە شیوازی سەردەمیانە و دۆستی ژینگە لە عێراق ئەنجامبدەن.

ئەو هەوڵانەی حکوومەتی عێراق لە کاتێکدایە، کە دانیشتوانی وڵاتەکەی بەدەست نەبوونی کارەبا دەناڵین، ئەمەش بە هۆی نەبوونی سەرچاوەی پێوستی وزەی پاڵێواروە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و، پشت بەستی عێراقە بە هاوردەکردنی گاز لە ئێران، بەڵام لە ئیدارەی حکوومەتی کازمی، عێراق هەوڵدەدات سەرنجی کۆمپانیاییە بیانییەکانی ڕۆژئاوا بۆ خۆی بکێشێت و پرۆژەی هاوبەش ئەنجام بدات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین